بڕگەی پارێزگای ناڕازیی لە بوودجەدا ھەنگاوێکی دروست بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنى یه‌كێتى له ‌په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى چه‌سپاندنى بڕگەی پارێزگای ناڕازیی لە بوودجەدا ئاشكرا كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند: "قەوارەی سیاسی ھەرێم بە چەسپاندنی دادپەروەریی‌ و باش کردنی ژیان ‌و گوزەرانی ھاوڵاتیان دەپارێزرێت، بە ڕێزگرتن ‌و پاراستنی سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی سیستەمی دادوەریی ‌و دەستەبەر کردن ‌و پاراستنی ماف ‌و ئازادی ھاوڵاتیان ‌و چالاکوانانی مەدەنی بەھێزتر دەبێت نەک بە تۆمەت بەخشینەوە".

وەردی ده‌شڵێت: "چەسپاندنی بڕگەی پارێزگای ناڕازیی لە بوودجەدا ھەنگاوێکی ڕاست ‌و دروست بوو، ئەوە ھەرگیز بەمانای هەڵوەشاندنەوە یان لاواز کردنی قەوارەی سیاسی هەرێم نایەت، بەڵکوو کۆتایی ھێنانە بە جیاکاریی ‌و نادادی لە دابەش کردنی داھات ‌و زامن کردنی دادپەروەریە لە مافی مووچەخۆران‌ و مسۆگەر کردنی شایستە داراییەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانە".

News Code 221635

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha