بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارزانی له وتاره‌که‌یدا رایگه‌یاند: "هیوادارم کۆنگره‌که‌تان سه‌رکه‌وتوو بێت و له‌ئاستی داواکاری جهماوەرەکەتان بێت، هه‌روه‌ها رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریای له شۆڕشه‌کانی ئهیلوول و گوڵان به‌رز نرخاند و پێزانینی بۆ هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌شکری رۆژ له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش هه‌بوو که به ده‌یان شه‌هیدیان پێشکه‌ش به نیشتمان کرد".
ناوبراو گوتیشی: "سوپاسی ئێوه و هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانه ده‌که‌م که له رابردوو و ئێستادا رۆڵی گرنگیان بینیوه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌له‌که‌ماندا، لێره‌وه سڵاو بۆ جه‌ماوه‌ره خۆڕاگرهکهتان ده‌نێرم، سڵاو بۆ ئه‌وانه‌ی که ئاواره‌ی وڵاتان بوون و ئه‌وانه‌ی لێره له ماڵی خۆیاندان".
مەسعوود بارزانی هیوای خواست بارودۆخێک دروست بێت که بتوانن بگه‌رێنه‌وه زێدی باب و باپیران و به یه‌کگرتوویی رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاته‌کان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها داواشی کرد دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانیان زیاتر پته‌و بکه‌ن و گوتی: "له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌کانی سووریا له ساڵی ۲۰۱۱ـهوه به به‌رده‌وامی پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کڕه‌نگ بن و هه‌ر بڕیارێک پێتان باش بوو بیده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئێمه پشتیوانتان بووین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان سێ کۆنگره (دوو له هه‌ولێر و یه‌ک له دهۆک) ببه‌ستن بۆ خه‌بات و پێکه‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام به‌داخه‌وه کۆسپ دروستکرا، بێگومان رێگه‌ی تێکۆشانی گه‌ل دوورودرێژە و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه کۆسپ له‌به‌رده‌م ده‌ستکه‌وته‌کان، باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن".
سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له کۆتایی وتاره‌که‌یدا دووپاتی کرده‌وه: "ئێمه هه‌رده‌م پشتیوانی ئێوه‌ین له‌پێناو خه‌باتێکی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی که خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌لی کورد بکات له سووریا".
۱۲ـهمین کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا به ئه‌ماده‌بوونی زیاتر له ۲۲۰ ئه‌ندام له شاری هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا ۲۹ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن و دواتریش سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
Your Comment