کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاری دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەنگاوەکانمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە ئاراستەیەکی راستدا دەڕوات و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیە سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بکات و کۆمسیۆن هەموو ئامادەییەکی دەربڕیوە، بەڵام هەڵبژاردنی پارێزگاکان بەلای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە لە پێشترە.

دەشڵێت: شاندێک بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن، داواشمان لەسەرۆکی دادگای فیدراڵی کردووە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات بۆ دروست کردنی لێکتێگەیشتن.

 ئەوەشی خستەڕوو لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکایەتی کۆمار گفتووگۆیانکردووە تا پشتیوانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بن.

News Code 221620

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha