ڕوونکردنەوەی بەرپرسێکی باڵاى حکوومەتی هەرێم لەبارەی مووچە و پاشەکەوت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵاى حکوومەتی هەرێم لەبارەی مووچە و پاشەکەوت ‌و پلان ‌و بەرنامەکانی حکوومەت بۆ گەرەنتی کردنی مافى مووچەخۆران ڕوونکردنەوە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی ‌و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "حکوومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرس دەزانێت بەرامبەر بە زامن کردنی مووچەی مووچەخۆرانی ‌و هەموو کاری لەپێشینەشی دابین کردن ‌و دابەش کردنی مووچە بووە و بەردەوامیشە لەسەر ئەوە و مانگانەش مووچە دراوە".

ناوبراو ده‌شڵێت، "لە یاسای بوودجەی ۲۰۲۱ی عێراق، پێنج ترلیۆن بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخان کرابوو، بەڵام دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی دارایی ‌و وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقی وردبینییان لە گشت میلاکی هەرێمدا کرد، دوای وردبینی کردن لە گشت خەرجییەکانی هەرێم، کە پێویستە ۹ ترلیۆن بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت، بەواتای ئەوەی لە یاسای بوودجەی ۲۰۲۳دا ۹ ترلیۆن ‌و ۳۰۰ ملیار دینار زامن کراوە و بۆ مووچەی خانەنشینی‌ و کاروباری کۆمەڵایەتییش یەک ترلیۆن ‌و ۳۰۰ ملیار دینار لە پشکی هەرێم لە بوودجەی عێراق زامن کراوە".

به‌رپرسه‌ باڵاکه‌ى حکوومەتی هه‌رێم ده‌یشڵێت، لەساڵی ۲۰۲۲دا دیوانی چاودێریی دارایی‌ و وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق، پێداچوونەوەی بە گشت میلاکی وەزیفیی فەرمانبەرانی هەرێم کرد، هیچ تێبینییان لەسەر نەبوو و بێ کێشە کۆتایی هات، ئەو ئەندامانەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش کە واژۆیان لەسەر ئەم گۆڕانکارییانەی مادەی ۱۳و ۱۴ی پڕۆژەی بوودجە کردووە، زۆر بێ‌ئاگا بوون لەو هەماهەنگییەی نێوان حکوومەتی هەرێم ‌و حکوومەتی عێراق ‌و ئەو گۆڕانکارییانەی کردویانە زیانە بۆ هەموو مووچەخۆران".

عەبدولحەکیم خەسرەو جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، "ئێمە گەرەنتیی ئەوه‌مان کردبوو، که‌ داهاتی مووچەخۆران، کە بەغدا لە ۲۰۱۴وە نەیناردوە، هەمووی بداتەوە مووچەخۆران‌ و دووبارە خەرجی بکاتەوه‌، ئەوانیش ڕازی بوون‌ و جێگیریان کرد، حکوومەتی هەرێم داوا دەکات، هەموو ماف‌ و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم زامن بکرێت، بەڕێگه‌ی بڕگەی یەکەم لە مادەی ۱۳ کە ئەولەویەت بدرێتە ساڵی ۲۰۱۴ و تائێستا گشت مافەکان بگەڕێندرێنەوە".

عەبدولحەکیم خەسرەو سه‌باره‌ت به ‌مووچە پاشەکەوتکراوەکانیش وتوویه‌تى، "دانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمابەران بەشێکە لە پلانی حکوومەتی هەرێم، لە بوودجەی عێراقیش پەسەندمان کردووە، پێویستە گشت پاشەکەوت ‌و مووچەی فەرمابەرانی هەرێم بدرێتەوە و جێگیرمان کردووە، دواتر حکوومەتی ناوەندی، دیوانی چاودێریی دارایی ‌و وەزارەتی دارایی عێراقیش پەسەندیان کردووە".

News Code 221602

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha