بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، بەردەوامیی ململانێی ناوخۆیی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان بێزارکەرە، دووبارە داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرایی زەمینەی ھاوبەش بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەڵبژاردن بدۆزنەوە.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەشڵێت: ھەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە.
پەیامەکەی پلاسخارت هاوکاتە لەگەڵ قووڵ بوونەوەی ململانێکانی یەکێتی و پارتی لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.
Your Comment