نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، داوایەک ئاراستەی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق پەیامێک ئاراستەی ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، بەردەوامیی ململانێی ناوخۆیی سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان بێزارکەرە، دووبارە داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکەم لە بەرژەوەندی گەل کار بکەن و بە خێرایی زەمینەی ھاوبەش بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی ھەڵبژاردن بدۆزنەوە.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەشڵێت: ھەڵبژاردنی باوەڕپێکراو و لە کاتی خۆیدا کرۆکی دیموکراسییە.

پەیامەکەی پلاسخارت هاوکاتە لەگەڵ قووڵ بوونەوەی ململانێکانی یەکێتی و پارتی لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.

News Code 221512

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha