جارێکی تر دانیشتنی دادگای فیدراڵ لەبارەی دۆسیەی پەرلەمانی کوردستان دوا خرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دانیشتنی دادگاى فیدراڵی بۆ بڕیاردان له‌باره‌ى درێژکردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ ۳۰ى ئه‌م مانگه‌ دوا خرایه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقیه‌کان بڵاویان کرده‌وه‌، دادگاى فیدڕاڵى عێراق ئه‌مڕۆ بڕیارى له‌باره‌ى درێژکردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانى کوردستان نه‌داو دانیشتنه‌که‌ى بۆ ڕۆژى ۳۰ ئه‌م مانگه‌ دواخستووه‌.

په‌رله‌مانی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژى ۹ى ۱۰ى ۲۰۲۲دا پڕۆژه‌ یاسای به‌رده‌وام بوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستانی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و ۸۰ په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنه‌ جیاکان ‌و پێکهاته‌کان ده‌نگیان پێدا، به‌وه‌ش ته‌مه‌نی هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێک ‌و سێ مانگ درێژ کرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و دانیشتنه‌ به‌بێ به‌شداریی فراکسیۆنه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی ‌و کۆمه‌ڵی دادگه‌ری ‌و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانی بێلایه‌ن به‌ڕێوه‌چوو.

دواتر هه‌ریه‌که‌ له ‌یووسف محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق ‌و شاسوار عه‌بدولواحید و سروه‌ عه‌بدولواحید و کاوه‌ عه‌بدولقادر له‌ نه‌وه‌ى نوێ سکاڵایان له‌ دادگاى فیدڕاڵى تۆمار کرد.

News Code 221507

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha