بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی حزبەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجام دا و گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە: یەکگرتوو نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی لە بارودۆخی سياسى هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەکان، بەتایبەتی ئەوەی لە پەرلەمان ڕووی دا.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەو ڕووەوە ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە بڕیار و لێکەوتەکانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو نەبنە مایەی زیاتر ئاڵۆزترکردنی بارودۆخی هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەکان."
Your Comment