هەواڵگریی تورکیا کوژرانی بەرپرسی ویلایەتی هۆلی پەکەکەی ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە باکووری سووریا ئەنجامی داوە، حەیدەر دەمیرەل بەرپرسی گشتیی ویلایەتی هۆل-ی پەکەکەیان کوشتووە.

کوردپرێس:

ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی کردەوە بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، حەیدەر دەمیرەل کە ناوە نهێنییەکەی ''باگەر تورک''ە و لە ناوچەی تەل خەمیسە لە باکووری سووریا وەک بەرپرسی گشتیی ویلایەتی هۆل کاری کردووە.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند دەمیرەل کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە وەک بەرپرسی گشتیی ویلایەتی حەسەکە کاری کردووە، لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێری و لەکاتی مەشق کردن بە ئەندامانی پەکەکە/یەپەگە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

News Code 221439

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha