ئەگەر ڕێز لە دەستوور بگیردرێت مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێم دەبێتە به‌شێک له‌ کۆی مووچه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق، ڕایگەیاند ئەو 400 ملیار دینارەی کە بڕیارە لە عێراقەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان ڕەنگە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاتە هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود حەیدەر بە دەنگی ئەمریکای گوت: "ئێمه‌ وه‌کوو وه‌زاره‌تی دارایی ڕێنمایمان داوه‌ به‌ بانکی ناوه‌ندی بۆ دیاری کردنی حیسابی هه‌رێمی کوردستان به‌و پاره‌یه.‌ پێشبینی ده‌که‌م له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا بانکه‌کان ئه‌و پاره‌یه‌ بنێرنه‌ سه‌ر حسابی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ لقی بانکی ناوه‌ندی له‌ هه‌ولێر."

مەسعوود حەیدەر جەختی لەوە کردەوە "ده‌بێت" بابه‌تی مووچە‌ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ بکرێت، "ئه‌ویش به‌ دانانی یاسای نه‌وت و غازی فیدڕاڵی ده‌وڵه‌تی عێراقی و به‌ هه‌مووارکردنی هه‌ندێک له‌ یاساکانی تر کە هه‌ن‌ بۆئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ببێته‌ یاسای ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی."

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئه‌گه‌ر له‌ عێراقدا ڕێزگرتنی ته‌واو هه‌بێت له‌ ده‌ستوور و له‌ یاساکان، ئه‌و گرفتانه‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ سه‌ری‌هه‌ڵداوه‌، ئه‌وکات ده‌توانرێت به‌ یه‌کجاری ئه‌م دۆسیه‌ی مووچه‌یه‌ دابخرێت ته‌نانه‌ت ".

News Code 221417

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha