شرۆڤەکارێکی پرسی کورد سەبارەت بە ئەنجامی بەردەوام بوونی گرژییە ناوخۆییەکانی یەکێتی هۆشداری دەدات

بەشی جیهان- ئێلیزا مارکووس پێی وایە بەردەوام بوونی گرژییە ناوخۆییەکان لە یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تەنیا لە بەرژەوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستادایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێلیزا مارکووس دەڵێت کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بەشێک لە سەرکردە و لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئاماژەن بۆ بەردەوامیی گرژییە ناوخۆییەکانی یەکێتی.

ئێلیزا مارکووس شرۆڤەکاری پرسی کوردەکان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هۆشداری دەدات لەوەی کە بەردەوام بوونی گرژییە ناوخۆییەکانی یەکێتی لە بەرژەوەندیی هیچ کەسێکدا نییە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ڕکابەری دێرینی ئەو یەکێتییە لە هەرێمی کوردستان.

ناوبراو هۆشداریی دا لە دەرئەنجامەکانی بەردەوام بوونی گرژییە ناوخۆییەکانی ئەم حیزبە و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕێگایەک بدۆزرێتەوە بۆ ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانی.

ناوبراو دەڵێت تەنها یەک ڕێگە هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوەش ڕێککەوتنی هەردوو باڵی لاهوور شێخ جەنگی و بافڵ و قوباد تاڵەبانییە بۆ ئەوەی بە هاوبەشی سەرکردایەتیی حزبەکەیان بکەن.

News Code 221385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha