نەوتی هەرێم بنێردرێت یاخود نا، مووچەی فەرمانبەرەکانی هەر دەدەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێت یاخود نا، مووچەفەرمانبەران و کارمەندانی ئەو ناوچە دەدەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیداری عێراق بەشداری لە پانێڵێکدا کرد و ڕایگەیاند، نەوت هەناردە بکرێت یان نا، ئەوان وەکوو حکوومەت بەرپرسن لە دابین کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دابینی دەکەن، هیواشی خواست هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی تورکیاوە بە سەرپەرشتی سۆمۆ بە زویی دەستپێبکاتەوە.

لەبارەی کارەکانی حکوومەتەکەشی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوە کرد، تا ئێستا 31%ی بەرنامەی کابینەکەی جێبەجێ کراوە و تیمەکەشی شەو و رۆژ بە دڵسۆزییەوە کاردەکەن و جەخت لەسەر بە دەستهێنانی ئامانجی کارنامەی حکوومەتەکەی دەکەنەوە.

ناوبراو وتیشی: "لە شەش مانگدا سەلماندمان کە ئەم کابینەیە سەرکەوتووە و دەڵێت، لەسەر ئەو شێوازەی چارەسەرکردنی کێشەکان کە کاریان لەسەر کردووە، بەردەوام دەبن.

ئەوەشی ڕوون‌کردەوە کە: "گەندەڵی یەکێکە لە مەترسییە گەورەکانی سەر عێراق و حکوومەتەکەم ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری گەورە لە ناوە و دەرەوە بووەتەوە."

سوودانی ئاماژەی بەوەکرد، "ساڵانە چوار ملیار دۆلار لە هاوردەکردنی غازی سروشتی خەرج دەکەین، بۆیە بڕیاردراوە پەرە بە کێڵگەکانی خۆمان بدەین و لە سێ ساڵی داهاتودا چیتر غاز هاوردە ناکەین لە دەرەوە."

News Code 221379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha