بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم رووداوانە لە ئەنجامی داگیرکردنی دامودەزگاکانی حکوومەت و بەکارهێنانیان بۆ کاری نایاسایی هاتۆتە ئاراوە.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە: "رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبی لە سنووری سلێمانی کاری گەیاندە ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕوکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دابخرێت و دواتر پەلامار بدرێت."
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم دەشڵێت: پێویستە کوتایی جۆرە رووداوانە بێت و دەسەڵاتی حکوومەت بگەڕێتەوە و حوکمڕانییەکی شایستە کە شایانی خەڵکی سلێمانی بێت و لە خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکانیدا بێت، جێگیر بکرێت و کۆتاییش بەو دۆخە ئاڵۆزەی ئەو پارێزگایە بێت و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی سلێمانی دەستەبەر بکرێت.
Your Comment