بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکدا ئەدهەم بارزانى، سەرۆکى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى ڕایگەیاند: "بەپێی ئەزموونی رابردوو دەوڵەتی تورکیا، هەر جوگرافیا و ناوچەیێکی لەرووی سوپایی داگیر کردبێت، هەرگیز پاشەکشەی لێ نەکردووە، لە ئێستاشدا دەڤەری بادینان کەوتووەتە بەر شاڵاوێکی چڕی دەستبەسەرداگرتن و سوپای تورکیا تا قووڵایی 40 کیڵۆمەتر هاتووەتە پێش".
ناوبراو پەیامەکەی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییە نێوخۆییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، "کاتی لێدانی زه‌نگی مه‌ترسی هاتووه که هه‌موومان پێکه‌ووه و به بێ دوودڵی ئه‌م زه‌نگه لێبده‌ین".
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
بەڕێزان، هه‌ر چوار سەرۆکاتی : هەرێمی کوردستان و عێراق.
بەڕێزان، هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق.
بەڕێزان، نه‌ته‌وه یه‌کگرووه‌کان و نۆێنه‌ریان له عێراق و ئه‌نجۆمه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌ی.
بەڕێزان، ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا.
به‌رێزان، ئه‌ندامانی کۆمکاری عه‌ره‌بی.
به‌رێزان، رێکخراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی و کومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستان و عێراق و جیهان.
بەڕێزان، رێکخراوەکانی ژینگەپارێزیی کوردستان و عێراق و جیهان.
سلاوێکی گه‌رمی برایانە
لە هەڵومەرجێکی زۆر دژوار و ئایەندە نادیاری وڵاتەکەمان، و له سه‌رده‌می نیزیک بوونه‌وە له کۆتایی هاتنی پەیمانی لۆزان له سالی ٢٠٢٣. کوردستان کەوتۆتە بەر گەڕێکی دیکەی داگیرکاری سوپایی و جینۆسایدی ژینگەیی.
وەک هەموومان ئاگادارین، لەو ماوەی رابردوو دا، جوگرافیای هەرێمی کوردستان، بەگشتی و دەڤەری بادینانی خۆشەویست، بە تایبەتی و بە شێوەیێکی زۆر دژوارتر، کەوتۆتە بەر شاڵاوێکی چڕی دەستبەسەرداگرتن، کە لە زۆر ناوچە دا سوپای دەوڵەتی تورکیا تا قووڵایی نیزیک به چڵ کیڵۆمەتر هاتووەتە پێش و خاکی کوردستانیان خستۆتە ژێر هەڵومەرجی سەخت و نایاسایی داگیرکاریی سەربازی.
ئەوەش بە شێوەیێکە کە نەبەتەنێ چیاکان و ناوچە و خاڵە جیۆسەربازیەکان، بەڵکوو گوندەکانیشی به دانیشتووانی چۆڵ کردووە، و به دهها هاولاتی شه‌هید کراون و لەو دهڤەرانه دا مرۆڤەکانی ناچار بە هەڵاتن و بەجهێشتنی وارو زێدی باب و باپیران کردووە.
لەباری ژینگەییەوە، بە پاساوی خۆپارێزی و سازوکاری جەنگی و سوپایی، لێڕە وارە جۆانهکانی کوردستان، کە سەرمایەیێکی نەتەوەیی و کوردستانی و لە ئاستێکی فراوانتردا، میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی و جیهانیش دێنە هەژمار، بە شێوەیێکی سیستماتیک و پلان بۆ داڕێژراو لەناو دەبا و دهسۆتێنێ و بە نایاسایی تاڵان دەکات.
لەو سۆنگەوە، بەپێی تێڕوانینێکی مۆڕاڵی بۆ ئایەندەی وڵات، وه‌ک هاووڵاتیێک و غهمخورێک بانگ لە دەسەڵات و هەموو لایەنەکانی بەرپرسیاردەکەم کە هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، چ لەڕێی گفتووگۆ و دانووسانی دوولایەنە، یان لەڕێی دەوڵەتی عێراقی، یان رێکخراوی نەتەوەیهکگرتووەکان و گشت ئەو دەوڵەت و هێزە جیهانیانەی کە رێز لە ئاشتی و مافی مرۆڤ دەگرن و دەتوانن گوشار دروست بکەن، سنوورێک بۆ ئەو سنووربەزاندن و داگیرکاریه دابنێن.
بەپێی ئەزموونی رابردوو دەوڵەتی تورکیا، هەر جوگرافیا و ناوچەیێکی لەرووی سوپایی داگیر کردبێت، هەرگیز پاشەکشەی لێ نەکردووە، لەو بارەوە دوڕگەی قبرس و ئەسکەندەرونە، دوو بەڵگەی زیند و روون و مێژووی ئەو هاوکێشەیەن، و هه‌ر وه‌ها داگیر کردنی به‌رزایه‌کانی شه‌کیۆ له نیزیک سنووری ئێران له ده‌ڤه‌ری برادۆست و به‌رزایه‌کانی ده‌ڤه‌ری بارزان و ئامێدی و بامه‌رنێ و زۆربه‌ی به‌رزایه‌کانی بادینان تاکوو نیزیک سنووری روژهه‌ڵات و ده‌شتی نه‌ینه‌وا و به تێکرای سنووری نێوانمان دا.
کاتی لێدانی زه‌نگی مه‌ترسی هاتووه که هه‌موومان پێکه‌ووه و به بێ دوودڵی ئه‌م زه‌نگه لێبده‌ین، و زۆر بەجدی و بەهەند وەرگرتنی تەواو، هه‌موو ڕێکاره نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان بگرینهن به‌ر و هه‌ڵوێسته‌کانمان رێکبخه‌ین، به‌لێ هه‌ڵوێسته‌کانمان رێکبخه‌ین.
داوا لە دەوڵەتی تورکیا بکرێ، کە لە سۆنگەی دراوسێیەتی و هاوئایینی و پێکەوەژیانی مێژوویی و جوگرافییەوە، لەپێناو ژیانی ئاشتییانەی نێوان دوو گەڵی کورد و تورک و گه‌ڵانی تر له‌م ده‌ڤه‌ره دا و سەقامگیری و ئارامیی هەرێمایەتی و رۆژ هه‌ڵاتی ناڤین، رێز لە سەرووەری خاک و ژینگە و ئیرادەی خۆبەڕێوەبەریی یاسایی و دەستوریی کوردستان بگرێ و دان بە پرەنسیپە مرۆڤی و سیاسی و ئیداریەکانی ئەو هەرێمەدا بنێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment