ئەمریکا و هاوپەیمانان بەگوێرەی بەرنامەیێکی پێشتر داڕێژراو هاوکاریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسێۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت هاوکاریەکەی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و مانگانە بەگوێرەی لیستی مووچە وخەمڵاندنی وەزارەت هاوکارییەکە دابین دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئۆپەراسێۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی "میللەت"ی راگەیاندووە: هاوکارییەکە ئەمریکا تائێستا بەردەوامە و پەیوەندی بە قەیرانی دارایی ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە نییە و مانگانەش هاوکارییەکە بەگوێرەی لیستی مووچە دەبێت کە ئامادە دەکرێت بەر لەوەش لەسەر ئاستی وەزارەت خەمڵاندنی بۆ هاوکارییەکە دەکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئەو هاوکارییە زۆر کات شەش مانگ یاخود ساڵانە نوێ دەکرێتەوە لەسەردەمی شەڕی داعش هاوکارییەکە بەراورد بە ئێستا جیاوازە و مانگانە تەمویلەکە لەلایەن ئەمریکاوە و هاوپەیمانانەوە دەبێت.

لیوا قارەمان ڕاشیگەیاندووە ئەو هاوکارییەی هێزی پێشمەرگە مەرجدار نەکراوە بە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەوە کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە یەکنەخرێتەوە هاوکارییەکە دەبردرێت بەڵکوو ئەوان بەردەوام هەماهەنگن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و جەخت لەیەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە بەگوێرەی ئەو بەرنامە چاکسازییەی کە هەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، هۆڵەندە و چەند وڵاتێکی دیکە تێیدا بەشدارن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 20

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha