بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی وردەکاریی تیرۆری سەردار سولەیمانی، رایگەیاند: "ئەو کەسانەی کە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لە هەر وڵاتێک بن و دەستیان لە تیرۆرکردنی شەهید سولەیمانیدا هەبووبێت، بێگومان بەرپرسایەتیی تاوانەکەیان لە ئەستۆدایە و لەڕێی رێکارە پەیوەندیدارەکانەوە رێکاری تایبەتی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر".
خەتیبزادە زیاتر وتی: زۆربەی ئەو راپۆرتانە لای ئێمە ئاشکران و لە راستی و دروستییەکانیان دەکۆڵینەوە. رێڕەوی دۆسیەکە لە دەزگای داد و گفتوگۆ دوولایەنە سیاسی و ئەمنییەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
خەتیب زادە لەبارەی هێرش کردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا وتی: هەندێک دەستدرێژییان کردۆتە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە کەربەلا و لەمباروە هیوادارین حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی لەبارەی پاراستنی ناوەندە دیپلۆماتیکەکاندا جێبەجێ بکات.
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعوودیە رایگەیاند: "ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ سعوودیە کراون، گرنگیان بە کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات و ناوچەکە داوە، ئێمە هەمیشە بە هەر شێوە و لە هەموو ئاستێک پێشوازیمان لەو دیالۆگانە کردووە، با چاوەڕێ بکەین و ئەنجامی دیالۆگ و گفتوگۆکان ببینین".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، کەمکردنەوەی گرژییەکان لە بەرژەوەندی ئێران و سعوودیەیە لە ناوچەکەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment