محەمەد جەواد زەریف سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی ئێران- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە سەردانی قەتەر و عێراق دەکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عید خه‌تیب زاده‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، بۆ تاوتوێ کردنی چه‌ند پرسێکی ناوچه‌که‌ و بەرەوپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان تاران و به‌غدا، سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تی شاندێک سه‌ردانی عێراق ده‌کات.

ئاماژەی بەوەش کردوە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کۆ ده‌بێته‌وه‌، هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێکی باڵای عێراقیش کۆ ده‌بێته‌وه‌ دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن.

هەروەها سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە دوای سەردانەکەی بەغدا بڕیارە رۆژی سێشەممە محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بێتە هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1752

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha