بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا کە لەسەر ئەرکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کورد ڕێکخرابوو؛ ئامادە بوو و لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە گرژییەکانی ئەمدواییەی نێوان حزبە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان و وتی: سپاس بۆ ئەوانەی ئەم کۆبوونەوەیان ڕێکخست. تا ئێستا پەکەکە و پارتی کێشەکانی نێوانیان بە دیالۆگ چارەسەر کردووە. بڕوامان وایا لە داهاتووشدا ئەم دوو حزبە دەتوانن لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەری کێشەکان بکەن.
لەمبارەوە KRDnews زیاتر دەنووسێت: کۆبانی لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاندووە: هەرچەشنە پێکدادانێک لەنێوان پەکەکە و پارتیدا ڕووبدات خەسار لە هەموو ناوچە کوردنشینەکان دەکەوێت. لە ئەگەری پێکداداندا لە هەموو زیاتر کوردستانی سووریا زەرەرمەند دەبێت. هەر لایەنێک دەست پێبکات جیاوازیی نییە مێژووی کورد لە دەستپێکەری شەڕ نابوورێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment