بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندە پیری ئۆلسن، نوێنەری هاوپەیمانێتی رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور (ناتۆ) لە عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە: ''هێزەکانمان لە عێراق لە 300 سەرباز زیاترە، رۆڵی ئەو هێزانەش راوێژ و مەشق و راهێنانە بە سوپا و هێزەئەمنیەکانی ئەو وڵاتە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگەکانی داهاتوودا چەند کۆبوونەوەیێک ئەنجام دەدەن بۆ دیاری کردنی ئەو هێزانەی کە مەشق و راهێنان و کاری راوێژیان پێدەکەن.
نوێنەری ناتۆ باسی لەوەش کردووە، قاسم ئەلعەرجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق داواکاریی فەرمی پێشکەش کردووە بۆ زیاد کردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ لە وڵاتەکەیدا.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment