هەوڵی دوژمن دروستکردنی هەڵەیە لە حیساباتی بەرپرسانی وڵاتدا

ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی لە ۳۷ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ئیمام خومەینیدا جەختی لە پاراستنی یەکڕیزی و هوشیاری بەرامبەر پلانەکانی دوژمن کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامەکەید هۆشداریی دا کە دوژمن پەنای بۆ "شەڕی تێکەڵاو" بردووە بۆ دروستکردنی گومان، نائومێدی و دووبەرەکی لەناو خەڵک و بەرپرساندا.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی کردەوە ئامانجی سەرەکیی دوژمن لەم قۆناخەدا تاقیکردنەوەی توانای بەرگەی گرتنی خەڵک و دروستکردنی هەڵەیە لە حیساباتی بەرپرسانی وڵاتدا.

هەروەها ڕێبەری باڵای ئێران داوا لە بەرپرسان دەکات پاڵپشتی خەڵک بن و دووربکەونەوە لە هەر کارێک کە ببێتە هۆی بێزاری هاووڵاتییان، چونکە نائومێدی خزمەت بە دوژمن دەکات.

ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: سیستەمی سوڵتە و ئەمریکا کێشەیان لەگەڵ سەربەخۆیی ئێران هەیە و ئێرانێکی بەهێز بە رێگر لەبەردەم پڕۆژەی "ئیسرائیلی گەورە" دەزانن.

News ID 227271

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha