کێشەی سەرەکیی هەرێمی کوردستان کێشمەکێشی دەسەڵاتە لەنێوان دوو بنەماڵەدا

بەشی جیهان- ئوفرا بنجیو دەڵێت گەورەترین کێشەی کوردەکان لە عێراق زاڵ بوونی دوو بنەماڵە و کێشمەکێش و ململانێی نێوانیانە لەسەر دەسەڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئوفرا بنجیو شرۆڤەکاری پرسی کورد لە دانیشتنێکی ئۆنلایندا کە لەسەر دۆخی کورد ڕێکخرابوو و ماڵپەڕی میدل ئیست فۆرم بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند: لە ئێستادا سەرەکیترین کێشەی هەرێمی کوردستان ململانێی نێوان دوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانییە لەسەر دەسەڵات لەو ناوچەیەدا.

ناوبراو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە وابەستەی وڵاتانی بیانی بوونە.

شرۆڤەکارەکەی پرسی کورد دەڵێت کێشەیێکی گرینگی دیکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ململانێی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیایە کە بە وتەی ناوبراو هێرشی تورکیای بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتۆتەوە ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی پەکەکە بۆسەر خاکی تورکیا. خانمی ئوفرا بنجیو جەخت دەکاتەوە کە ئەم کێشەیە ئاسایش و ئەمنیەتی هەرێمی کوردستانی تووشی خەلەل کردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1240

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha