دەبێت لە هەموو دەفرایەتیی بەشی کشتوکاڵی پارێزگا کەڵک وەربگیردرێت

بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: ئابووری پارێزگای کوردستان لە سەدا 27 بە بەشی کشتوکاڵەوە بەسراوە ئەوەش لە حاڵێکدایە کە دەفرایەتیی بەشی کشتوکاڵی پارێزگا دەتوانێت زیاتر ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا لە مەراسیمی ڕێزگرتن لە وەرزێرانی نموونەی پارێزگای کوردستان وتیشی بەشی کشتوکاڵی کوردستان توانا و دەفرایەتییێکی بەرچاوی هەیە و دەتوانێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و سەرمایەدانیان کاریگەریی ببێت.

ناوبراو ئاماژەشی دا بە پێدانی پشکی ئاوی زیاتر بۆ بەشی کشتوکاڵ و وتی لە پرسی پشکی ئاوی پارێزگای کوردستاندا هەموو توانای خۆمان بۆ دابین کردنی مافی خەڵکی کوردستان بە کار دەگرین.

مورادنیا جەختیشی کرد: پشکی ئاوی کوردستان بۆ 21 هەزار دۆنم زیادی کردووە بەڵام دەبێت چۆنیەتیی بە کار هێنانی ئاو لە پارێزگادا لە بەرچاو بگیردیرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11908

Your Comment

You are replying to: .
captcha