لە کوردستانی سووریا بەرپرسێکی ئاسایش تیرۆر کرا

بەشی سووریا- رۆژی چوارشەممە لەلایەن ژمارەیێک چەکداری نەناسراو، بەرپرسێک لە هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای دێرەزوور و هاوکارێکی دیکەیان تیرۆر کرد.

کوردپرێس: ئاژانسەکانی هەواڵ لە کوردستانی سووریا لەزاری سەرچاوەیێک لە هێزەکانی ناوخۆی دێرەزور بڵاویان کردەوە، ئەحمەد دغیم، بەرپرس لە هێزەکانی ئاسایشی پارێزگاکە و هاوکارێکی دیکەی لەلایەن ژمارەیێک چەکداری نەناسراو کراونەتە ئامانج و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا شانە نووستوەکانی داعش هێرشەکانیان و هەڵمەتی کردنە ئامانجی کەسایەتی و بەرپرسانی هەسەدەیان لە کوردستانی سووریا چڕ کردوەتەوە، لە بەرامبەریشدا هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازیان لە سنوورەکەدا ئەنجام داوە و دەیان چەکداری رێکخراوەکە دەستگیر کراون.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha