کوردپرێس: ئاژانسەکانی هەواڵ لە کوردستانی سووریا لەزاری سەرچاوەیێک لە هێزەکانی ناوخۆی دێرەزور بڵاویان کردەوە، ئەحمەد دغیم، بەرپرس لە هێزەکانی ئاسایشی پارێزگاکە و هاوکارێکی دیکەی لەلایەن ژمارەیێک چەکداری نەناسراو کراونەتە ئامانج و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا شانە نووستوەکانی داعش هێرشەکانیان و هەڵمەتی کردنە ئامانجی کەسایەتی و بەرپرسانی هەسەدەیان لە کوردستانی سووریا چڕ کردوەتەوە، لە بەرامبەریشدا هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازیان لە سنوورەکەدا ئەنجام داوە و دەیان چەکداری رێکخراوەکە دەستگیر کراون.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment