کوردپرێس، بەپێی وتەی چالاکوانێکی مەدەنی و ڕێکخەری گردبوونەوەکە، چالاکوانان لە بەردەم پارکی ئازادی ئەو شارە گردبوونەوە، بەڵام لە لایەن ھێزێکی ئاسایس و پۆلیسی دھۆکەوە بڵاوەیان پێکرا و ڕێگە نەدرا گردبوونەوەکە ئەنجام بدەن.
دڵشاد گوھەردی، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە خەندان- ی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ کاتێک ویستمان لە بەردەم پارکی ئازادی دھۆک گردبوونەوەیێک ئەنجام بدەین بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆمان بۆ دۆخی عەفرین و دەربڕینی بۆچوونی خۆمان لە سەر دۆخی عەفرین، بەڵام لە لایەن ھێزێکی ئاسایش و پۆلیسەوە ڕێگری لە گردبوونەوەکە کرا و ڕێگە نەدرا دروشمەکانمان بەرز بکەینەوە ".
جێی ئاماژەیە ھێزەکانی ئاسایش ڕێگریان لە پەیامنێری خەندان کرد و ناچاریان کرد بە سڕینەوەی وێنەکانی ناو مۆبایلەکەی کە لە کاتی ڕووماڵ کردنی گردبوونەوەکە وێنەی گرتبوو.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment