کارگرووپێک بۆ ناوچەی ئازادی بازرگانیی بانە و مەریوان پێکدێت

بەشی کوردستان- سەردەمێکە پرسی دروست کردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە مەریوان و بانە بە مەبەستی وەبەرهێنان لە دەفرایەتییە ئابوورییەکانی ئەو ناوچانە هاتووەتە ئاراوە بەڵام پاش ئەو هەموو کاتە کە تێدەپەڕێت ڕۆژی ڕابردوو کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمان باسی لە پێکهێنانی کارگرووپێک بۆ ئەو ناوچانە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە مێژەوە باس لە پێکهێنانی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە بانە و مەریوان دەکرێت و هەر کەسیش سەبارەت بەو پرسە بەڵێن دەدات و بەردەوام لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا مانۆڕی لە سەر دەدرێت. لە یەک ساڵی ڕابردووشدا هەم نوێنەرانی بانە و مەریوان لە پەرلەمان و هەم بەرپرسانی دیکە بەردەوام سەبارەت بە دروست کردنی ناچەی ئازادی بازرگانی بەڵێنیان داوە و باسیان لێکردووە.

لەو بارەیەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمان بە هەوڵنێرانی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی 2ی ڕێبەندانی کۆمیسۆنەکەیاندا پڕۆژە یاسای پێکهێنانی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی لە 12 ناوچەی تایبەتی ئابووریدا بە ئامادە بوونی مورتەزا بانک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادەکان لە وڵات تاوتوێ کرا و لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت کرایەوە کە دەبێت ناوچە ئازادە بازرگانییەکان ببنە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار و هەناردە کردنی کەلوپەل.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمان ڕاشی گەیاند: کارگرووپێک بۆ ئەو 12 ناوچەیە پێکدێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10772

Your Comment

You are replying to: .
captcha