بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە مێژەوە باس لە پێکهێنانی ناوچەی ئازادی بازرگانی لە بانە و مەریوان دەکرێت و هەر کەسیش سەبارەت بەو پرسە بەڵێن دەدات و بەردەوام لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا مانۆڕی لە سەر دەدرێت. لە یەک ساڵی ڕابردووشدا هەم نوێنەرانی بانە و مەریوان لە پەرلەمان و هەم بەرپرسانی دیکە بەردەوام سەبارەت بە دروست کردنی ناچەی ئازادی بازرگانی بەڵێنیان داوە و باسیان لێکردووە.
لەو بارەیەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمان بە هەوڵنێرانی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی 2ی ڕێبەندانی کۆمیسۆنەکەیاندا پڕۆژە یاسای پێکهێنانی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی لە 12 ناوچەی تایبەتی ئابووریدا بە ئامادە بوونی مورتەزا بانک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ناوچە ئازادەکان لە وڵات تاوتوێ کرا و لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت کرایەوە کە دەبێت ناوچە ئازادە بازرگانییەکان ببنە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار و هەناردە کردنی کەلوپەل.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمان ڕاشی گەیاند: کارگرووپێک بۆ ئەو 12 ناوچەیە پێکدێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment