بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناتان سیلز، بەرپرسی هەماهەنگیی هەوڵەکانی دژەتیرۆریزم لە وەزارەتی دەروەی ئەمریکا دەڵێت: وڵاتەکەی ئاگادارە لەوەی کە هێزە کوردیەکانی سووریا –کە هاوکاری ئەمریکا دێنە ئەژمار- 2000 تیرۆریستی بیانییان زیندان کردووە و ئێستا ئەو تیرۆریستانە لە زیندانەکانی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدان.
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها باس لە جێگیر بوونی 70000 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی داعشەکان دەکات لە کەمپەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا. ناوبراو جەخت دەکاتەوە کە زۆر گرینگە کە ڕێگری بکرێت لە گەڕانەوەی ئەو 2000 تیرۆریستە بۆ بەرەکانی شەڕ.
سیلز تەئکیدیشی لەوە کردەوە کە دەبێت ئەو تاوانبارانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان بگەڕێندرێنەوە و ڕاشیگەیاند ئەمریکا ئامادەیە یارمەتی وڵاتەکان بدات کە هاووڵاتییانی خۆیان لە زیندانەکانی ژێر کورنترۆڵی کوردانی سووریا وەربگرنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment