پارێزگاری دهۆک: ئه‌گه‌ر ویستی په‌كه‌كه‌ پاراستنی كوردستان بووایه‌، عه‌فرینیان ده‌پاراست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری دهۆک لەبارەی شه‌ڕی تورکیا و پەکەکە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئه‌گه‌ر ویستی په‌كه‌كه‌ پاراستنی كوردستان بووایه‌، عه‌فرینیان ده‌پاراست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە تەلەفیزیۆنی کوردستان24-ی رایگەیاندووە، هەبوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان وەکوو هەبوونی هیچ هێزێکی دیکەی سیاسی نییە، چوونکە رێگا بە ئاوەدانی نادەن.

عەلی تەتەر دەپرسێت، بۆچی پەکەکە تەنها لە هەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆن لە دژی تورکیا ئەنجام دەدات؟ گواستنەوەی چالاکی و سەرکردەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان ئامانجەکەی چییە؟

پارێزگاری دهۆک روونیکردەوە، پەکەکە هیچ مافێکی لە رووی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان نییە. پرسیارەکەش ئەوەیە، ئایا پەکەکە رێگا دەدات هیچ هێزێکی سیاسی لەژێر دەسەڵاتی خۆیان نەک بوونی هەبێت، بەڵکوو شەڕ بۆ بەرژەوەندی کوردیش بکات.

لەبارەی لێدوانی پەکەکەش کە ئەوان هەرێمی کوردستان لەدەست تورکیا دەپارێزن، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە دەستی پێشمەرگە پارێزراوە، ئەگەر ئەوان ئەو قسەیان بە راستە، با بستێک خاکی کوردستانی تورکیا بپارێزن، با عەفرینیان بپاراستایە.

راشیگەیاند، ئەوان دژی قەوارەی هەرێمی کوردستانن و رێگا نادەن حکوومەت چەندین ناوچەی سنووریی ئاوەدان بکاتەوە.

لەسەر ئەوەی کێ لە پشت پەکەکەوە بێت بۆ ئەو کارانە، پارێزگاری دهۆک گوتی: چەند وڵاتێکی ناوچەکە سوود لە بوونی پەکەکە وەردەگرن، تاکە زیانبەرکەوتوو خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha