به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌یوومه‌رس شێخی له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئه‌و وه‌جبه قاچاخه بایه‌خه‌که‌ی ده‌گاته 10 ملیارد ڕیاڵ و بریتییه له هه‌زار ئامێری ته‌له‌فۆنی موبایل که بڕیار بوو به قاچاخی بهێنرێته نێو وڵات.
ناوبراو زیادی کرد: له پێناو پاراستنی سنووره‌کانی پارێزگای کوردستان سنوورپارێزانی مه‌ریوان ڕووبه‌ڕووی چه‌ند که‌سێک بوونه‌وه که به‌نیار بوون هێڵی سنووره‌که ببه‌زێنن و به قاچاخی ئه‌و موبایلانه بهێننه نێو وڵاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش فه‌رمانبه‌رانی سنوورپارێز هه‌ڵمه‌تی ڕاگرتن و ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌یان ده‌ستپێکرد و قاچاخچییه‌کان وازیان له باره‌که‌یان هێنا و به‌ره‌و خاکی عێراق هه‌ڵاتن.
شێخی سه‌باره‌ت به لێکه‌وته‌ی نه‌رینیی قاچاخ بۆ که‌رتی ئابووریی وڵات وتی: دیارده قاچاخ خه‌ساری قه‌ره‌بوو نه‌کراو له جه‌سته‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیی کۆمه‌ڵگا ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment