بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی کاروباری ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، فەرمانێکی دەرکرد کە هەر لایەنێک یان کۆبوونەوەی گشتی لە ڕۆژانی ۷ و ۸ی (کانونی دوەم/۱۲)ی ئه‌مساڵ، لە هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قەدەغە دەکات، جگە لە قەدەغەکردنی تەقاندنی تەقەمەنی زیندو یان بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان بۆ یادی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
دەستەی کاروباری ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆکاری بڕیاره‌که، بۆ هەلومەرجی ئەمنیەتی ئێستا و زیادبوونی چالاکیی شانە تیرۆریستییەکان گه‌ڕاندۆته‌وه کە ڕەنگە ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری بقۆزنەوە.
ڕۆژی ۸ی (کانونی یه‌که‌م/۱۲)ی ۲۰۲۴، له کاتێکدا هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا به سه‌رکردایه‌تی ئەحمەد شه‌رع چوونه نێو دیمه‌شقه‌وه، حکوومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان ڕووخاند و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانیان ده‌ستگیرکرد، ئه‌سه‌د و خانه‌واده‌که‌ی و به‌شێک له به‌رپرسانی دیکه‌ی رژێمه‌که‌ی به‌ره‌و ڕووسیا هه‌ڵاتن.
Your Comment