بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۵ی نیسان، زوهێر چەلەبی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، لێدوانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی کشانەوەی نووری مالیکی لە پرسی کاندیدبوون بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت: "مالیکی سازیشی نەکردووە، نەکشاوەتەوە و ناشکشێتەوە بۆ هیچ ناوێکی تر، وەک ئەوەی لە راگەیاندن باس دەکرێت، هەروەها ناکرێ بکشێتەوە".
چەلەبی دەڵێ، "چوارچێوەی هاوئاهەنگی مالیکیی کاندید کردووە، ئەگەر بگۆڕێت، ئەوا دەبێت بە زۆرێنە بێت، ئەمە دەکرێت و قبووڵیش دەکرێت". ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا دەڵێ، "مالیکی داوای لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کردووە، لە حاڵەتێک ئەگەر کاندیدێکی تر دەستنیشان بکەن بە رێککەوتنی زۆرینە رای بگەیەنن، وەک چۆن لە کاندیدکردنی ئەو رووی دا".
ئەمڕۆ قوسەی مەحبووبە سەرکردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رای گەیاند، "مالیکی کشاوەتەوە و باسم بەدریی لە شوێنی خۆی کاندید کردووە".
Your Comment