ئێمە کیمیاباران کراین و گوندەکانمان لەگەڵ خاک تەخت کرا کێ بەهانامانەوەهات

محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:  هەندێک کە بە ناسنامە کوردن، فرمێسکی تیمساحی بۆ غەززە ئەڕێژن، ئێمە کیمیاباران کراین، ئەنفال کراین و گوندەکانمان لەگەڵ خاک تەخت کرا، کێ بەهانامانەوەهات، زۆر وڵات و میللەتی ناوچەکە پەیامی دەستخۆشییان بۆ بەعسییەکان نارد

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، لە پڵاتفۆڕمی "X" بڵاوی كردەوە، ماوەیەکە لێرە و لەوێ، هەندێک کە بە ناسنامە کوردن، فرمێسکی تیمساحی بۆ غەززە ئەڕێژن، لەبەرامبەردا خەنجەریان لە پشتی حکوومەتی هەرێم توند کردوە، بەهیچ کلۆجێک باسی برسی کردنی خەڵکی کوردستان ناکەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژانە بە کۆمەڵێک دروشم، سەدان هەزار دۆلار لە شارەکانی کوردستان کۆ دەکەنەوە و گوایە بۆ غەززەی دەنێرن. ‏من تێناگەم ئەوانەی کە سەری زمان و بنی زمانیان بوەتە فەلەستین بۆ بیرێک لە میللەت و خاکەکەی خۆیان ناکەنەوە.

محەمەد حاجی مەحموود باسی لەوەش كرد، ئێمە کیمیاباران کراین، ئەنفال کراین و گوندەکانمان لەگەڵ خاک تەخت کرا، کێ بەهانامانەوەهات، زۆر وڵات و میللەتی ناوچەکە پەیامی دەستخۆشییان بۆ بەعسییەکان نارد. بەپێی هەموو یاسا و عورفێک، مرۆڤ ئەبێت ماڵەکەی خۆی ڕێکبخات ئەوسا لە خەمی دراوسێدابێت.

News ID 225837

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha