-
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ یەکێتیی نیشتمانی:
واقیعەکەمان پەرتەوازەبوون یان سەرقاڵبوون بە ناکۆکییەکان هەڵناگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی حیزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو و دەڵێت: "متمانەم بە سەرکردەکانی یەکێتی هەیە".
-
سەعدی پیرە:
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کورد مافەکانی خۆی وەرنەگرتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کورد یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام مافەکانی خۆی وەرنەگرتوە، ئەوەش بەهۆی سیاسەتی شکستخواردوی سایکس پیکۆ.
-
هۆشیار زێباری:
ئەو گۆڕانکارییانەی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا کراوە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کردوویانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، پشكی ههرێم له یاسای بودجهی عێراق پڕه له مین.
-
ئامانج لە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی تەلڕەفعەت ڕێگری کردنە لە دادگایی ئەندامانی داعش
بەشی سووریا- تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک دووپاتی کردەوە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەی تەلڕەفعەت لەلایەن تورکیاوە تاوان و کۆمەڵکوژییەکی نوێیە.
-
ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق:
لە داهاتوودا یەکێتی لە بەغدا دەپاڕێتەوە کە بڕگەی مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ سلێمانی جێبەجێ مەکە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە داهاتوودا و بەهۆی ئەو بەدواداچوونەی کە بۆ داهاتی سلێمانی لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە دەکرێت، بە مەمنوونی بە بەغدا دەڵێت، لە ڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بوودجەی پارێزگای سلێمانی بنێرە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی:
دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەفسەرەکانی یەکێتی جارێکی تر دۆخی هەرێم ئاڵۆز دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ فەرماندەی گشتیی دژەتیرۆری حزبەکەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە کارێکی باش نەبووە.
-
سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان:
ناکۆکیی پارتی و یەکێتی هۆکاری بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری ژووری هەڵبژاردن و ئاماری بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: هۆکاری بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتی بوو.
-
بێدەنگیی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تائێستا سەرۆکایەتییەکانی هەرێمی کوردستان بێدەنگییان هەڵبژاردووە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس؛
هەرێمی کوردستان گیرۆدەی قەیرانی ناوخۆیی و ململانێ لەگەڵ بەغدا و ئەنقەرە
بەشی جیهان- جوئیل وینگ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی سەختی ناوخۆییە و بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوتیش کێشەی زۆری لەگەڵ تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەیە.
-
تاڵەبانی و بارزانی لەژێر گوشاری ئەمریکا ئاشت بوونەوە
بەشی جیهان- ئاژانسی ڕۆیترز نووسیی: گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەهۆی گوشاری ئەمریکاوە بوو.
-
هەڵبژاردن لە تورکیا و ئەگەری کۆتایی هاتنی سەردەمی ئەردۆغان
بەشی تورکیا- ئەردۆغان هیوادارە شکست بە پارتی کەمالیستی CHP یان هەوپەیمانیی پاڵپشتیکراوی ئەو حزبە بێنێت، هەر بەو شێوازەی کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەم کارەی ئەنجام دا. ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە دژوارترین ئەزموونی ئەردۆغان لە ۲۰ ساڵی دەسەڵاتیدا.
-
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆ ئۆکلاهاما:
کوردەکان دوو داواکاریی سەرەکییان لە حکوومەتی سووریا هەیە
بەشی جیهان- دکتۆر جاشوا لاندیس ڕایدەگەیەنێت دوو داواکاریی سەرەکی کوردەکان لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا بریتین لە پاراستنی قەوارەی سیاسی ئیدارەی خۆسەری کوردی و پێکهاتەی سەربازی هێزەکانی سووریای دیموکرات.
-
کوردەکان بژاردەیەکیان نییە جگە لە ئاشتی لەگەڵ دیمەشق
بەشی جیهان- میشڵ جۆنسن بڕوای وایە کە کوردەکانی سووریا جگە لە ئاشتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا ڕێگایەکی دیکەیان لەبەردەست نییە، ئەوەش با ئاوڕدانەوە لە ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی دیمەشق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.
-
بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ئەرمەنییەکانی ئەمریکا:
لە شەترەنجی سیاسیی تورکیادا، کورد تەنها هێزی وشکانییە
بەشی جیهان- ئالکس گاتسکی ئاماژەی داوەتە ئەوەی کە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ڕۆڵی هەبووە لە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر نوێنەرانی کوردی تورکیا بەڵام ئێستا باس لە پشتگیری لە کوردەکان دەکات و دەنووسێت: لە شەترەنجی سیاسیی تورکیادا، کورد تەنها هێزی وشکانییە.
-
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران:
دەبێت یەکێتی باجی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی كهم بكاتهوه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت: "هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و هێرشی درۆن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەو شارە بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی یەکێتیە بۆ پرسی کورد".
-
سوودی پاڵپشتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان ناگاتە خەڵکی مەدەنی
بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتۆن ئێگزامینەر ئیدیعا دەکات یارمەتییە چندسەد ملیۆن دۆلارییەکانی ئەمریکا بۆ کەرتی سەربازیی ئەمریکا هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی مەدەنی ئەو ناوچە نییە بەڵکوو بۆتە هۆی سەرکوتی زیاتریان.
-
سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق:
هیچ دژایەتییەک لەنێوان دوو پارتە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: دەمەقاڵێی نێوان هەردوو حزبی کوردستانی پێش هەموو هەڵبژاردنێک فراوانتر دەبن، بەڵام دوای هەڵبژاردن هەردوو حزب هەنگاو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەنێن.
-
ڕووداوەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەرئەنجامی ئەو شێوازی سیاسەت کردنەیە کە ئێستا لەو شارە دەگوزەرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت رووداوەکەی فڕۆکەخانەی شاری سلێمانی دەرئەنجامی ئەو شێوازی سیاسەت کردنەیە کە ئێستا لەو شارە دەگوزەرێت.
-
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە:
دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا لە سەرتای ڕێگادایە
بەشی جیهان- فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دانی بەوەدانا کە دیموکراسی لە هەرێم هێشتا لە سەرتادایە و نزیکەی 30 ساڵی پێویستە تا بە تەواوێتی جێگیر ببێت.