واقیعەکەمان پەرتەوازەبوون یان سەرقاڵبوون بە ناکۆکییەکان هەڵناگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی حیزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو و دەڵێت: "متمانەم بە سەرکردەکانی یەکێتی هەیە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەک فازڵ میرانی لە گوتارێکدا لە رۆژنامەی زەمانی عێراقی دەڵێت، "زۆر متمانەم بە لێهاتوویی سەرکردەکانی یەکێتی هەیە، متمانەشم بە یادگەی چالاکیان هەیە لە ئامادەگیی حیکمەتی خوالێخۆشبوو مام جەلال، لەسەر متمانەیان بە مامیان سەرۆک مەسعوود بارزانی، هەموومان لەبەردەم واقیعێکداین پەرتەوازەبوون یان سەرقاڵبوون بە ناکۆکییەک لەسەر پاساوهێنانەوە بە لێدوانەکان کە دۆسیەی ماڵی کوردی تێکنادات، هەڵناگرێت".

گوتارەکەی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناونیشانی "یەکێتیی نیشتمانی و ئێمە"یە و ئەمە دەقەکەیەتی:

یەکێتیی نیشتمانی و ئێمە

ڕەنگە دوایین کۆبوونەوەمان رۆژی یەکشەممە ۰۹ـی ئەم مانگە گونجاو بێت بۆ قسەکردن، پێچەوانەی ئەو دیمەنەی لەپێش میدیا دەرکەوت کە بێ گرژییەکی شاراوەی نەبوو، گرژییەک تێیدەگەین و دەیخەینە سنووری هەڵچوون کە ئومێد دەکەین درێژەنەکێشێت و فراوان نەبێت، متمانەشمان لەوەدا ئەوەیە سەرکردایەتیی یەکێتی مێژووی باوەکانی دامەزرێنەری بەجێناهێڵیت کە سەرکردە و کادیر بوون لە حیزبی ئێمە پێش دامەزراندنی یەکێتی.

ئێمە لەسەر ئەو هاوبەشییانەمان کاردەکەین کە هاوکێشەی بەسوود و واقیعی و پێویست بەرهەمبهێنێت، گەلەکەشمان لە کار و کاردانەوەی ئەو کارانە بەدوور دەگرین کە پێچەوانەی سیستمە یاساییەکان و چوارچێوەی ژیانی و سیاسییە کە هەموومان کارمان لەسەرکرد و هەریەک بەپێی قورسایی خۆی بۆ ئەوەی کوردستان دووربێت لە مەترسییەکان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشمان بێت یان ئێمە هاوبەشی بین، هیچ گرنگ نییە لە رستەکەدا کێ پێشبخەین، ئەمە خەممان نییە، بەڵکوو خەممان ئەوەیە و پێشمانوایە خەمی ئەوانیش ئەوەیە کە مێژوو بخەینە سەر تەرازووی بونیادنان، ئەو دەستکەوتە گەورەیەش لە نەمانی ئەنجامدەرانی ئەنفال و کۆچپێکردن و کوشتن و وێرانکاری و پاشکۆیەتی و توانەوە لەبیرنەکەین، بە ئیرادە و کاری هاوبەشمان لەگەڵ هێزەکانی دیکە و هەوڵی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئاوەدانی، بونیادنانی مرۆڤ بە هاوتابوونی سەردەمییانە بە تامی گەلەکەمان و بونیادنانی مرۆڤ بەردەوام ببێت.

ئێمە بەهاوبەشی زیاتر لە هەشت دەیەمان، واتە بەچەند ساڵێکی کەم لە سەدەیەک لە راسپاردنی سەردەمییانەمان بۆ هەستانەوەی میللەتەکەمان بەڕێکرد، لە هەموو پارچەکانی کوردستان هیچ ماڵێک نییە گیراو یان شەهیدێکی سێدارە یان گولـلە یان خنکان بە گاز یان کەمئەندامی یان کۆچکردوو یان بێسەروشوێنی نەبێت.

هەرگیز هیچ دەستکەوتێکمان بەخێرایی و بە ئاسانی دەستنەکەوتووە، سەرجەم دەستەکەوتەکانی میللەتەکەمان قورس بەدەستهاتووە و خوێن و عارەقمان بۆ بەخشیوە و بێدەنگبووین لە هەڵمەتەکانی شێواندن کە لەنزیکەکانمانەوە رووبەڕووی بووینەوە، تەنانەت بێدەنگ بووین بۆ ئەوەی هەموومان بە هەندێکمان نەفرۆشرێن وەکو شاعیر عەبدولغەفار ئەخرەس دەڵێت.

بەندە زۆر متمانەم بە لێهاتوویی سەرکردەکانی یەکێتی هەیە، متمانەشم بە یادگەی چالاکیان هەیە لە ئامادەگیی حیکمەتی خوالێخۆشبوو مام جەلال، لەسەر متمانەیان بە مامیان سەرۆک مەسعوود بارزانی، هەموومان لەبەردەم واقیعێکداین پەرتەوازەبوون یان سەرقاڵبوون بە ناکۆکییەک لەسەر پاساوهێنانەوە بە لێدوانەکان کە دۆسیەی ماڵی کوردی تێکنادات، هەڵناگرێت.

News Code 221826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha