به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جێگری پارێزگاری تاران ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌شێک له‌و خۆپیشانده‌رانه بۆ به‌رده‌م داواکاری گشتی گواستراونه‌ته‌وه و به‌شێکیان ئازاد کراون.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوووه ٤٠ که‌س له ده‌ستگیرکراوه‌کان گومانی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره که سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌کانیان کردبێت.
هاوکات عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وڵه‌ت ئابادی داواکاری گشتیی تاران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد: به‌شێک له خۆپیشانده‌ران زیانیان به مزگه‌وت و فه‌رمانگه‌کانی حکوومه‌ت و موڵکی گشتی و ئاسایشی وڵات گه‌یاندوووه.
شه‌وی ڕابردوو، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕایگه‌یاند: پێویسته ده‌زگا حکوومییه‌کان پانتاییێک بۆ ڕه‌خنه‌گرتنی هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. هه‌روه‌ها هۆشداری دایه خۆپیشانده‌ران له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی توندوتیژی.
شایانی باسه؛ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ٢٨ی دیسێمبێری 2017 به‌هۆی خراپیی ڕه‌وشی ئابوورییه‌وه، خۆپیشاندانه‌کان له شاری مه‌شهه‌دی ئێران، دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. خۆپیشاندان ماوه‌ی ٤ ڕۆژه به‌رده‌وام بوو و چەند شاری ئێرانی گرتۆته‌وه. له چه‌ند شوێنێکیش دروشم دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته و سیسته‌می ده‌سه‌ڵات به‌رز کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment