دادپەروەری نەبوو، کۆمەڵگا رووبەڕووی پاشەکشە و وڵاتیش رووبەڕووی داڕمان دەبێتەوە

بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، دەستی بە کەمپینی ''دادپەروەری بۆ هەمووان'' کردووە و تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام بێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانییدا لە ئەنقەرە هاوسەرۆکە گشتییەکانی هەدەپە، پەروین بوڵدان و میتهات سانجار بەیاننامەیێکیان لەبارەی کەمپینی دادپەروەری بۆ هەمووان بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە کۆمەڵگا بە دادپەروەری بوونی هەیە و کە دادپەروەری نەبوو، کۆمەڵگا ڕووبەڕووی پاشەکشە و وڵاتیش ڕووبەڕووی داڕمان دەبێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەیش کراوە کە دادپەروەریی تەنها بە دەست لە ناودەست کردن بە هەموو جیاوازیەکانەوە و بە خەباتی بەیەکەوەیی دەستەبەر دەبێت و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئێستا تەواو کاتی ئەوەیە بگوترێت ''دادپەروەری بۆ هەمووان''.

لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا، کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەای مەدەنیی و رێکخراوەکانی کۆمەڵەی دیموکراتیی ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha