خەڵکی ئێران دەزانن پشتگیریی فریوکارانەی بەرپرسانی ئەمریکی لە گردبوونەوەکانی ئەم دواییانە تەنها ڕیاکارییە.

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕای­گەیاند: خەڵکی بەڕێزی ئێران دەزانن کە پشتگیریی فریوکارانەی بەرپرسانی ئەمریکی لە گردبوونەوکانی ئەم دواییانە، تەنها تەڵەکە و ڕیاکاریی دەوڵەتی ئەمریکایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارام قاسمی ئەو وتە سووک و بێ بنەمایەی بەرپرسانی ئەمریکی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: خەڵکی ئێران متمانە بە ئیدیعا بێ بنەماکانی بەرپرسانی ئەمریکی، بە تایبەت ترەمپ ناکەن.

ناوبراو وتیشی: خەڵکی ئێران بەهێزترین پشتیوانی ئەمنیەت و ئاسایش و پێشکەوتنی وڵاتن.

قاسمی زیادی کرد: بەشداریی خەڵک لە هەڵبژادرنەکاندا بۆ دەستەبەر کردنی مافی چارەخۆنووسی و ڕەخنە گرتنیان لە دەامو دەزگا دەوڵەتییەکان زامنی گەشە و پێشکەوتنی وڵاتە.

بارام قاسمی جەخت دەکاتەوە: وتەکانی ترەمپ بە لای خەڵکی ئێرانەوە هیچ بایەخێکی نابێت و دەزانن کە ئەو وتانەی ترەمپ تەنها فێڵ و ڕیاکارییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9879

Your Comment

You are replying to: .
captcha