کوردپرێس: محه‌مه‌د هادیفه‌ر له یادداشتێکیتردا دۆخی پێش ڕیفراندۆم و ئه‌و سهرکوتکرانهی تاوتوێ کردبوو که له نێوخۆی هه‌رێم ده‌کرا و بووبوووه هۆی کهڵهکهکرانی گرێ ده‌روونییه‌کان و ناڕه‌زاییی کۆمه‌ڵگا. هەندێک لە حیزب و قەبارە سیاسییەکانی کوردستان دژایەتیی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمیان کرد ئەوەش کاردانەوەی توندی هەندێک لایەنی دەسەڵاتداری حکوومەتی لێکەوتەوە و بە ئەخلاقی ناسیاسی لۆمەیان کردن ئەوانیش ناچار لەدوا ساتەکانی پێش ڕیفراندۆم ملیان بەوپڕۆسەیە دا و ئامادە نەبوون شەرەفی خەباتگێڕیی خۆیان لە کەشێکی ئاڵۆزی سیاسی‌دا بە دەم باوە بدەن. بەڵام ئەوەی دیارە ئەو ڕەفتارە سەرزەنشتکارانە پاش دامرکانی تەنووری لێکەوتەکانی گشتپرسی دەبێتە هۆی کەلێنی قووڵ لە هەرێمی کوردستان. یادداشته‌که له ژێر ناوی "سزاریهنی ژیئۆپۆله‌تیک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا بڵاو بووبوویه‌وه.
ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی خهسارناسانهمان بۆ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستان ببێت به ئاشکرا بنی ئه‌و نائارامییانه ده‌رده‌که‌وێت. دروشم و داوای خۆپیشانده‌ره‌کان له شکانی ئیراده‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه پێش گشتپرسی ڕیشه‌ی کوتاوه. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی دوو حیزبی سه‌ره‌کی له حکوومه‌ت (گۆڕان و کۆمه‌ڵ) و پاش ئه‌وه‌ش کشانه‌وه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی به کرداری ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی تووشی کێشه‌یێکی جیدی ده‌کات.
که‌شی سیاسیی ئێستاکه‌ی نێو یه‌کێتییش ده‌توانێت ببێته‌هۆی وازهێنانی ژماره‌یێک له نوێنه‌رانی ئه‌و حیزبه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان. له‌و ئه‌گه‌ره‌شدا دیاره چیتر ده‌وڵه‌ت ڕووخاوه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان و هیچ چاره‌یێکی نییه جگه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. له‌و حاڵه‌ته‌شدا پێکهاته‌ی قه‌باره سیاسییه‌کان که ده‌وڵه‌تیان پێکهێناوه پێشبینی ناکرێت. هه‌ر حکوومه‌تی ئێستاش به 59 کورسی له کۆی 111 کورسیی په‌رله‌مان ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه و گه‌شتۆته سنووری ڕووخان. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی که‌می به‌شداریی باشووری هه‌رێمی کوردستان "دوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه" (47.85) له گشتپرسییه‌که‌ی 25ی سێپتێمبێر وه‌کوو شێوازێک له ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی حیزب و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بزانین بێگومان ناڕه‌زایییه‌کانی ئێستاکه‌ش ئه‌و ڕه‌وته‌ی چه‌ندقات کردووه‌ته‌وه و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه گۆڕانێکی بنه‌ماکی به سه‌ر پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی داهاتووی هه‌رێمدا دێت. ئه‌گه‌رچی نێچیرڤان بارزانی سیمایێکی ئیعتیدالی و ڕیفۆرمخوازی پارتی دیموکراتی کوردستانه و ده‌فرایه‌تیی تێپه‌ڕاندنی حیزبه نه‌ریتییه‌که‌ی خۆی هه‌یه و ده‌کرێت بڵێین حه‌یاتی سیاسیی ئه‌و حیزبه به ده‌سه‌ڵاتی دارایی و میدیاییی خۆیه‌وه پشتی به نێچیرڤان بارزانی به‌ستوووه که زیاتر به‌ره‌و سلێمانی ده‌کشێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که‌شی سیاسیی ئێستاکه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌لی پێویستی بۆ سه‌رهه‌ڵدانی به‌ره‌یێکی نوێی سیاسی به به‌شداریی گه‌نجه سیاسه‌تمه‌داره‌کان ڕهخساندوووه که پێشبینی ده‌کرێت له داهاتوویێکی نزیکدا ئه‌و گۆڕانکارییه بێته‌دی.
جۆری دروشمی خۆپیشانده‌ران له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه هه‌مان ڕه‌خنه‌ی پێش ڕیفراندۆم بوو که وێده‌چێت ئه‌و به‌ره ناڕازییه زیاتر هۆگری شوناسی هه‌رێمی کوردستان تا سه‌رکرده‌ی حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی کوردستان چوونکه ته‌وه‌ری دروشمه‌کانیان له‌سه‌ر چاکسازیی پێکهاته‌ی حکوومه‌ت و چاره‌سه‌ری سته‌م و گه‌نده‌ڵی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌رێمن ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی پاراستنی ده‌وڵه‌ت و شوناسی هه‌رێمی کوردستان که له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی ژماره‌یێک له سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کوردستان ئه‌و هاواره ناڕه‌زایه‌تییه‌ی دژ به لێکه‌وته‌کانی گشتپرسی به دژایه‌تیی شوناسی هه‌رێم وه‌سف ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه هیچ یه‌ک له‌و به‌ره ناڕازییانه‌ی ئێستا دژ به شوناسی هه‌رێم نه‌بوون و نیین به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت دژایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ گشتپرسی و لێکه‌وته خراپه‌کانی ئه‌و گشتپرسییه که سه‌رکرده‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕیفراندۆم خۆیان له‌و لێکه‌وتانه به ئه‌ستۆپاک ده‌زانن و له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان پێش ڕیفراندۆم ئه‌و گشتپرسییه به هانده‌ری به‌غدا و دیکه‌ی وڵاتان ده‌زانن. له‌م نێوانه‌دا پارتی دیموکراتی کوردستان که که‌شێکی سه‌ربازی و پۆلیسیی له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی په‌ره پێداوه زیاتر له یه‌کێتی هێرشی ده‌کرێته سه‌ر. به‌و مه‌به‌سته‌ش پارتی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی خۆپیشاندانی سلێمانیدا هه‌وڵی زۆری دا نائارامییه‌کان له هه‌مان ناوچه‌ی سلێمانیدا کۆتایی پێ بهێنێت. سیاسه‌توانه عێراقییه‌کان باش تێده‌گه‌ن ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایی بگاته هه‌ولێر بێگومان قورس‌تر له خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانی ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ش هه‌وڵی زۆر دراوه ئه‌و شه‌پۆله نه‌گاته هه‌ولێر. ته‌نانه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ژماره‌یێک له سه‌رکرده ناڕازییه‌کان له سلێمانی ئه‌گه‌رچی به ده‌ست یه‌کێتی ئه‌نجام بوو به‌ڵام بێگومان به دڵی پارتی بوو. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش میدیاکانی هه‌ولێر به ئه‌نقه‌ست ڕووماڵی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانییان بایکۆت کرد.
ئه‌گه‌ر ئاوڕ له ڕابردووی ئاڵوگۆڕه‌کانی عێراق بده‌ینه‌وه ده‌بینین به‌غدا زانیاریی پێویستی له نێو ماڵی کورد و حیزبه سیاسییه‌کان و ناکۆکیی نێوان ئه‌و حیزبانه بۆ به‌ڕێوه بردنی گشتپرسی به‌ده‌سته‌وه بوو. له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه‌ش له کاتی گونجاو‌دا بڕیاری دا بچێته که‌رکووک و ئه‌و ناوچانه‌ی به ده‌وروبه‌ری که‌رکووکدا بوون. له‌و کاته‌شدا که له‌سه‌ر ناڕه‌زاییی گشتی و ڕه‌خنه‌ی نێوخۆ هیچ وره و ئهنگێزهیێک بۆ به‌رگری کردن و خۆڕاگریی هێزی چه‌کداری حیزبه کوردستانییه‌کان له به‌رانبه‌ر هێرشی سوپای عێراقدا نه‌مابوو ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه ته‌نانه‌ت تۆزقاڵێک له‌و وره‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌بۆ شه‌ڕی داعش هه‌یبوو ئه‌گه‌ر له هێرشی سوپای عێراقیشدا بیبوایه بێگومان ده‌یتوانی پێش به سه‌رهه‌ڵدانی دۆخه‌که‌ی ئێستا بگرێت. درێژه‌پێدانی ئه‌م دۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی هه‌رێم وای له به‌غدا کرد بۆ پێشخستنی ئامانجه‌کانی خۆی ئیراده‌ی قایمتر بێت.
13 مه‌رجه‌که‌ی عه‌بادی بۆ هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ستراوه به هه‌مان پڕۆسه‌ی سیاسییه‌وه. ئێستاش یه‌کسانیی زۆر له نێوان لووتبه‌رزییه‌که‌ی عه‌بادی پاش کۆنتڕۆڵ کردنی که‌رکووک له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێش به‌ڕێوه بردنی ڕیفراندۆمی 25ی سێپتێمبێر ده‌بینرێت. حه‌یده‌ر عه‌بادی به بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له یارمه‌تیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و قه‌باره سیاسییه‌کانی نێوخۆی ئیتنیک و ئایینزاکان بداته‌وه خۆی به پاڵه‌وانی ڕه‌قه‌م یه‌کی ئازاد کردنه‌وه‌ی عێراق ده‌زانێت. ژماره‌یێک له سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان به هه‌ڵه‌دا چوون و ئێستا عه‌بادیش سه‌رقاڵی ئاماده کردنی هه‌لومه‌رجی گونجاوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018ی عێراق و هیوای به پاڵپشتیی چه‌ند ده‌وڵه‌تێک به‌ستوووه و خۆی به براوه‌ی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌زانێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له پێکهاته سیاسییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا پێشبینی ده‌کرێت عه‌ره‌بی سوننه پێگه‌ی خۆی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا باشتر بکات و کۆی عه‌ره‌به‌کان ده‌ستێکی باڵاتریان له ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی عێراقدا هه‌بێت. به‌ڵام ده‌بێت عه‌ره‌به‌کان ئه‌وه بزانن کورده‌کان به هه‌ر پێکهاته‌یێکی سیاسییه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ببن هاوکێشه‌یێکی گرینگن بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتوو هه‌ر بۆیه‌ش گوشاری ئابووریی زیاتر له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو به‌شێک له خه‌ڵکی عێراق قبووڵ ناکرێت و شایسته نییه پاکتاوی سیاسیی سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردستان به گوشارهێنان بۆ خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. ئه‌وه‌ش له بیر نه‌کرێت که هه‌مان ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان بوو به‌ستێنی بۆ هاتنی هێزی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق بۆ ناوچه‌ی که‌رکووک ڕه‌خساند ئه‌وه‌ش به بێ خوێن ڕشتن. بێگومان ئه‌و ورده‌کارییه سیاسییه نابێت له چاوی ئێرانیش بشاردرێته‌وه چوونکه پێش ئه‌وه‌ی کورده‌کان هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی شیعه بن هاوپه‌یمانی ستراتێژیکی ئێرانن چوونکه هه‌بوونی هه‌رێمی کوردستانی پێبه‌ند به ده‌ستوور له وڵاتی فیدڕاڵی عێراق له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌هاش له ستراتێژیی ناوچه‌ییی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ورێکی ستراتێژیک ده‌بینێت.
هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەر بنەمای گشتپرسی دامەزراوە و هەر چەشنە گۆڕانکارییێکی ئەو سیستەمە سیاسییە کە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە پێویستی بە ئیرادەیێکی نیشتمانی لەسەر بنەمای دەستوور و هەڵبژاردنه هەیە. هەر بۆیەش مەسڵەحەتی حیزب و قەبارە سیاسییەکانی عێراق لەوەدایە بنەمای یەکڕیزیی نیشتمانی دەوڵەمەند بکەن. بەو مەبەستەش دیارە بڕیاری بەپەلە چ لەلایەن هەرێمەوە چ لە لایەن دەوڵەتی مەرکەزییەوە بەقازانجی عێراق نابێت.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment