ئه‌و داتایه‌ی كه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی ده‌كات ڕاسته‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هه‌موو لایێكی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات به‌ زیاده‌وه‌ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازیی وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستانیش، ورده‌كاریی ئه‌و داتایه‌ ئاشكرا ده‌كات و وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌سه‌ر ئه‌و وتانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی دێته‌ده‌نگ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رۆژی 26ی دیسێمبێری 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای گه‌یاند: مانگی ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێم مانگانه‌ بڕی 270 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كردوووه‌، كه‌ داهاته‌كه‌ی به‌زیاده‌وه‌ به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام نازانین كه‌ بۆچی دابه‌شی ناكه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌SNNی ڕاگه‌یاند: سبه‌ینێ 28ی دیسێمبێری 2017، به‌ فه‌رمی وه‌ڵامی قسه‌كانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ مووچه‌.

هاوكات، د.شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازیی و وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌و داتایه‌ی كه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق باسی ده‌كات ڕاسته‌ و داهاتی مانگانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌ زیاده‌وه‌ به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران (به‌ پاشه‌كه‌وت كراوی) ده‌كات، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ قه‌رز و ئیلتیزاماتی دارایی له‌سه‌ره‌، ئه‌گه‌رنا داهاتی مانگانه‌ی زیاتره‌ له‌ مووچه‌ی پاشه‌كه‌وت كراوی فه‌رمانبه‌ران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9798

Your Comment

You are replying to: .
captcha