به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌یزانم له‌مباره‌وه ئه‌وه‌یه: به‌غدا باشتر ئاماده‌یه بۆ دانوستاندن، حكوومه‌تی هه‌رێمیش خۆی ساز ده‌دات و شاندی په‌رله‌مانیش سه‌ردانی به‌غدا".
به قسه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانی نووسینێک بڵاوی كردۆته‌وه، وتراوه: "چیكه شه‌ڕیش له نێوان هێزه‌كانی عێراق و پیشمه‌رگه، به ڕه‌سمی ڕوِو نادات، كێشه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كان، وردتر بیر له چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێته‌وه و دوای ئه‌م چاره‌سه‌رانه، به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری بودجه و مووچه و ناوچه كێشهلهسهرهكانیش ده‌ست پێده‌كات".
هه‌ر به قسه‌ی ناوبراو ئه‌و باسانه له‌ئارادا هه‌ن، "قسه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه، هه‌ق وایه، حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ تێكڕای لایه‌نه‌كان، گفتوگۆی به‌رپرسانه بكات و ته‌گبیری هه‌مووان گه‌ڵاڵه بكرێت، په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان، دانیشتن بكات و بۆچوونیان بۆ حكوومه‌ت و شاندی دانوستانكار بنووسێت پێكه‌وه، به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌مه‌لایه‌نه بڕۆین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment