نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆ بووه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى کاربەڕێکەری عێراق، جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ عێراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانى ململانێى هێزه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

کوردپرێس:

لە دیداری نێوان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى کاربەڕێکەری عێراق، هەردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ عێراق نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانى ململانێى هێزه‌ هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریى عێراق بێت و هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ ئاڵۆزترنه‌بوونى زیاترى دۆخه‌كه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگیرى، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عێراقیش ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌مووان بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانى ده‌سپێكى ساڵى تازه‌ له‌ به‌غدا و گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و خۆپیشاندانه‌كانى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگى چاره‌سه‌ركردنیان تاوتوێ كرا.

گرنگیى به‌رده‌وامیى هاوكارى و پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر و جموجوڵى تیرۆرستانى داعش له‌ عێراق و به‌تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق، بابه‌تێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق كرده‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11/1/2020 دواى ئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازیى لێكرا، هه‌ردوولا كۆ بوونه‌وه‌.

News Code 97204

Your Comment

You are replying to: .
captcha