موقتەدا سەدر ناوی چوار کەس دەهێنێت کە پشتیوانییان لێدەکات بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر بەیانێکی دەرکرد و تێیدا ناوی چوار کەس هێنراوە کە موقتەدا سەرد پشتگیرییان لێدەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 25ی کانوونی یەکەمی 2019 نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ناوی چوار کەس دەهێنێت کە پشتگیرییان لێدەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ڕەوتی سەدر دەڵێت "بۆ ئاگاداریتان، ئه‌م چوار كه‌سه‌ی ئاماژه‌ به ‌ناوه‌كانیان كراوە، له‌هیچ ئۆرگانێكی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییان نه‌بووه‌ و هیچ كارێكیان پێ نه‌سپێردراوە و به‌هیچ شێوه‌یێک په‌یوه‌ندییان به ‌ڕه‌وته‌كه‌مانه‌وه‌ نییه‌".

ناوه‌كان به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ ئەمانەن: ئه‌حمه‌د كه‌ریم حه‌مه‌د ئه‌لعه‌جیاوی، رافد عه‌بدولڕه‌حیم نوعمان ئه‌لعه‌جمان، سه‌عد غالی كازم ئه‌لته‌میمی و غه‌زوان یاسر منێجل ئه‌لشبلاوی.

ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانکرد و لە 1ـی کانوونی دووەم پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسندکرد. خۆپیشاندەرانی عێراقیش دژی هەر بەربژێرێکن بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی کە پێشتر پۆست و پلەیان لە حکومەت و حیزبدا هەبووبێت.

News Code 97003

Your Comment

You are replying to: .
captcha