سەرباری ناڕەزاییی فراکسیۆنە کوردییەکان، پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام درا و سەرباری ئەوەی کوردەکان بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد بەڵام بەبێ رەزامەندیی ئەوان ماددەکانی 15 و 16 یاسای هەڵبژاردن پەسند کران.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 24ی کانوونی یەکەمی 2019، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکانی خرایە دەنگدان و ناکۆکی لەسەر ماددەکانی 15 و 16 هەبوو، بەڵام ماددەکانی 15 و 16 بە بێ ڕەزامەندیی کورد پەسند کران.

ماددەی 15ـی یاسای هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە بازنەکانی هەڵبژاردنە کە لەسەر بنەمای قەزاکان دانراوە و نوێنەرایەتی لەسەر بنەمای تاک دەبێت. لەهەر بازنەیێک هەر بەربژێرێک زۆرترینی دەنگەکان بەدەست بهێنێت دەبێتە تاکە براوەی هەڵبژاردنەکە.

هاوکات ماددەی 16 پەیوەندیی بە کۆتای ئافرەتانەوە هەیە کە رێژەی 25%ـی بۆ ئافرەتان دیاری کردووە.

دانا جەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ـی راگەیاند، کورد بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کردووە، پێمانوایە رێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە نەبووە کەچی یاساکە خراوەتە دەنگدانەوە.

دانا جەزا دەڵێت، ئەو یاسایە زۆر گرنگە و کاریگەری بەسەر پرۆسەی سیاسی و دۆخی عێراقیش دەبێت، بەداخەوە بەبێ رەزامەندی کورد جارێکی دیکە لەسەر بنەمای زۆرینە و کەمینە هەردوو ماددەی 15 و 16ی دەیان تێپەڕاند.

دانا جەزا ئاماژەی بەوەشکرد، "دەڵێن ئەو ماددانە لەبەرژەوەندی خەڵک و لایەنەکانە، بەڵام لە بەرژەوەندی لایەنەکان نییە و بۆ لێدانی حیزبە بچووکەکانە".

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 18-12-2019 لە کۆی 50 ماددە 14 ماددەی لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان پەسند کرد، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لەسەر ماددەکانی 15 و 16ـی پرۆژەیاساکە و تێبینی کورد و چەند فراکسیۆنێک لەسەر بچووککردنەوەی بازنەی هەڵبژاردن بۆ ئاستی شارۆچکە و نیازی سەپاندنی 100% لیستی تاک لەبری لیستی لایەنە سیاسییەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان پەسەندکردنی تێکڕای پرۆژەکەی دواخست.

News Code 96989

Your Comment

You are replying to: .
captcha