کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 24ی کانوونی یەکەمی 2019 پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكان لە پەرلەمانی عێراق خرایە دەنگدانەوە و هێزە کوردییەکان هۆڵی پەرلەمانیان بەجێ هێشت و بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد.
بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی کورد لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی هۆکاری کشانەوەیان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا بە خەندان-ی راگەیاند،"وەکوو سەرجەم فڕاکسیۆنە کوردستانییەکان ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمان هاتینە دەرەوە، چونکە نامانەوێت هەڵبژاردن لەسەر ئاستی قەزاکان بکرێت چونکە هەندێ لە قەزاکان بەتایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کێشەی تێدایە و هەندێ لە قەزاکانیش تەنها لەلای وەزارەتی ناوخۆ قەزانو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وەکو قەزا مامەڵەیان لەگەڵ ناکات".
ئەو پێشنیارەی ئیستا دەنگی لەسەر دەدرێت لە بەرژوەندیی کورد و پێکهاتەکانی دیکەدا نیە
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە لەگەڵ ئەوەین یاسای هەڵبژاردن وەکو خۆی بمێنێتەوە یان عێراق هەموی بکرێتە یەک بازنە، بەڵام ئەو پێشنیارەی ئیستا دەنگی لەسەر دەدرێت لە بەرژوەندی کورد و پێکهاتەکانی دیکەدا نیە، بەڵام فڕاکسیۆنە گەورەکان موزایەدە دەکەن و بە پاساوی ناڕەزایی شەقام دەیانەوێت یاساکە تێپەڕێنن".
هاوکات جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، بەناوی فراكسیۆنە كوردستانییەكانەوە، ناڕەزاییی خۆیان بەرامبەر دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەربڕی و ڕایگەیاند،"ڕەچاوی ئیرادەی گەلی كورد نەكرا"
پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا دەنگیدا لەسەر مادەی 15ی پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان کە تایبەتە بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان و دابەشکردنی پارێزگاکان بەسەر چەند بازنەیێکی هەڵبژاردنەکان.
لە ئێستادا پەرلەمان تاوتوێ بڕگەکانی دیکەی هەڵبژاردنەکان دەکات و دوای خوێندنەوەی هەر بڕگەیەک لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە دەخرێتە دەنگدانەوە.
ڕۆژی 11ی ئهم مانگهش پهرلهمانی عێراق له كۆبونهوهیێكدا تاوتوێی یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی كرد كه له 15 ماده پێكهاتوه، بهڵام بڕگهی دابهشكردنی پارێزگاكانی عێراق بهسهر یهك بازنهی ههڵبژاردن یان بژاردهی فره بازنهیی یهكلا نهكرایهوه.
Your Comment