کوردپرێس: بە گوێرەی ئەو بودجەیەی لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكا رەزامەندیی لەسەر دراوە، باس لەوە دەكرێت كە ئەگەر توركیا لە كرینی مووشەكی بەرگری S400 لە ڕووسیا بەردەوام بێت، ئەمریكا بە هیچ شێوەیێک فڕۆكەی جەنگی F35 رادەستی توركیا ناكات، ترەمپیش رەزامەندیی لەسەر ئەو خاڵە نیشان داوە.
ماڵپەڕەکانی سۆڵ، سۆزجو و جومهوریەت-ی توركی بڵاویان كردووەتەوە، ئەگەرچی ترەمپ لەگەڵ ئەوەدا نەبووە سزای توركیا بدرێت، بەڵام فشاری كۆنگرێس زاڵ بوو بەسەریدا و واژۆی لەسەر سزادانی توركیا كرد.
هەر لە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ی بەرگریی ئەمریكادا هاتووە، كە پێویست دەكات سزای ئابووریش بەسەر توركیادا بسەپێنرێت و ترەمپیش لەسەر ئەو خاڵە هیچ ناكۆكییێكی نەبووە و ڤیتۆی نەكردووە.
بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بۆ ساڵی٢٠٢٠ نزیكەی ٧٣٨ ملیار دۆلارە، ئەمەش لە مێژووی ئەمریكا ژمارەی پێوانەیی شكاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment