گۆڕان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یێکی ئۆپۆزسیۆن كۆ بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و بزووتنه‌وەی‌ ئیسلامیی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌یێکدا پێكهێنانی به‌ره‌یێکی ئۆپۆزسیۆنی هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ٤ی بەفرانبار، شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان كه‌ له‌ ژماریێک ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ‌و سه‌ركردایه‌تی‌ پێكهاتبوون، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆ بوونه‌وه‌ و پرۆژه‌ی‌ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یێکی‌ ئۆپۆزسیۆنیان تاوتوێ كرد.

شانده‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان باسیان له‌ پڕۆژه‌ی‌ خۆیان بۆ پێكهێنانی‌ به‌ره‌یێکی‌ فراوانی‌ ئۆپۆزسیۆن كرد، هاوكات هه‌ردوو لایەن پشتیوانیی‌ خۆیان بۆ پێكهێنانی‌ ئه‌و به‌ره‌یه‌ دووپات كردەوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسی و باشتر كردنی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سكرتێری‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ و سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵای‌ مه‌لا نوری‌ هه‌ڵسووڕاوی‌ گۆڕان ئاماده‌ بوون.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 9686

Your Comment

You are replying to: .
captcha