کوردپرێس:
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو و سه‌رۆكی پێشووتری ئاكپارتی، ڕۆژی هه‌ینی 13-12-2019 پارتێكی نوێی به‌ناوی "پارتی ئایندە" راگه‌یاند و له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختدا رێوڕه‌سمی ناساندن و ڕاگه‌یاندنی پارته‌كه‌ی ئه‌نجام دا.
پارته‌كه‌ی داودئۆغڵو، له 155 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران پێكدێت. له‌نێویاندا 31 ژن و 35 گه‌نج و لاو هه‌ن له سه‌رجه‌م شاره‌كانی توركیا و باكووری كوردستان.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، بنه‌مای كاری سیاسی‌یان گشتگیر ده‌بێت. بایه‌خ به به‌ها مرۆییه‌كان ده‌ده‌ن و سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی توركیا، به‌بێ جیاوازی، یه‌كسان ده‌بن له ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیدا.
داودئۆغڵو ڕاشیگه‌یاند، له دژی جیاكاری ئایینی، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بنه كۆكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی هه‌موو پێكهاته‌كان و خاوه‌ندارێتییان ده‌كه‌ن. زامنی جیاوازی بیروبۆچوونه‌كان ده‌كه‌ن و له ژینگه‌یه‌كی سه‌قامگیردا له دژی زۆرینه، بنه‌مای فره‌یی ده‌گرنه به‌ر و هه‌موو مافه‌كانیان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو باسی له‌وه‌ش كرد، باوه‌ڕیان ته‌نیا به‌سیسته‌مێكی به‌هێزی په‌رله‌مانی هه‌یه و هه‌موو جۆره هزرێكی كوده‌تاچیی و دیكتاتۆرییه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به‌یاسا بنبڕی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ربێت و دادگاكانیش دووباره شكۆی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و ته‌واو سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن بێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند، كه رێگه‌ناده‌ن ئایین بكرێته ئامرازی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و لێهاتوویی و كارامه‌یی و ئه‌زموونداری بێت. نابێت ئایین تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت بكرێت.
داود ئۆغڵو جه‌ختی كرده‌وه، كه زمانی دایك له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییدا جێگیرده‌كرێن و سه‌رجه‌م كۆت و به‌ند و قه‌ده‌خه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. زامنی پاراستنی سه‌رجه‌م ئایین و ئاینزاكان و نه‌ته‌وه‌كان ده‌بن و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵگه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی ئازادی رۆژنامه‌گیریش رایگه‌یاند، ژینگه‌یه‌كی له‌بار دروستده‌كه‌ین تێیدا میدیا ئازادبێت دوور له گوشار و سانسۆره‌كان و به‌هۆی گوتاره‌كانیانه‌وه رۆژنامه‌ڤان دادگایی و ده‌ستگیر نه‌كرێت.
دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئایندەی توركیا به‌ڵێنی شه‌فافییه‌تیدا له‌سه‌رجه‌م كاره سیاسییه‌كان و پێداگری له ره‌وشتی سیاسی كرده‌وه و راشیگه‌یاند، ساڵانێكه گوتاری سیاسی به‌زمانی زبر و بێڕێزی و سووكایه‌تیكردنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتیشی زمانی دیپلۆماسییه‌ت و رێزداری ده‌گه‌ڕێنینه‌وه.
رۆژی 13ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و ژماره‌یێک به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و بڕیاری دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی نوێیان راگه‌یاند.
Your Comment