کوردپرێس: مەسروور بارزانی له وتاره‌که‌یدا رایگه‌یاند که هه‌وڵیان داوه په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و پێش ببه‌ن و رێککه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتیر بکه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر چوار خاڵی سه‌ره‌کییه، که دۆزینه‌وه‌ی فۆرمه‌له‌ی داداپه‌روه‌رانه بۆ پشکی بودجه هه‌رێمی کوردستان، به پێی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵات و مافه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به نه‌وت و گاز پارێزراوبێت، کێشه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌کان به پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بکرێن و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌شێک بێت له سیسته‌می به‌رگری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌کانی پارێزراو بێت.
له‌و وتاره‌یدا، سه‌رۆکی حکوومەت ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، حکوومەتی فیدراڵی نیگەرانییەکانی ئێمەی وەرگرتووە و ئێستا بەیەکەوە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرییەکان دەکەین و بۆ نموونە بۆ یەکەمجارە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە داڕشتنی ڕەشنووسی پڕۆژەی بودجەی ساڵانەی عێراق دەکات و هەنگاوی باشمان لە گەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیوە بۆ جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە بودجەی ٢٠٢٠ دا.
روونیشی کرده‌وه، ئێمە ئێستا بەشێکمان لە بودجە پێدەگات، نەوتی کەرکووکیش بە هاوبەشی هەناردە دەکەین، سیاسەتە گومرگییەکانیشمان هاوتا کردووە. بێگومان چارەسەرکردنی پرسی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی، زۆر یارمەتیمان دەدات بۆ ئەنجام دانی پڕۆژەی زیاتر کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و تەواوی هاووڵاتییانی عێراق بێت.
دڵنیاییش ده‌داته هاووڵاتیان کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ تاکوو بگەین بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و مووچە و شایستە داراییەکانیان بە شێوەی مانگانە، بە تەواوەتی بگات و جارێکی دیکە مووچەی هاووڵاتیان پاشەکەوت نەکرێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی گوتاره‌که‌یدا، ئاماژه به‌وه ده‌کات، که ئێستا شه‌فافیه‌ت زیاتر بووه و داهاته‌کان به شێوه‌یێکی روون خراونه‌ته‌ڕوو. دووپاتیش له‌وه ده‌کاته‌وه، داهاته‌کانی حکوومەت ئێستا له وه‌زاره‌تی دارایی کۆ ده‌کرێنه‌وه.
بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له هه‌وڵه‌کانیان بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داهاته‌کان زیاد بووه و تا کۆتایی ساڵ به رێژه‌ی ٥٠% زیادبووه.
له باره‌ی سیسته‌می باجیش، باسی له‌وه کرد، ئێستا سه‌رقاڵی رێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌ن، به‌شێوه‌یێک له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت و ئه‌و رێکارانه‌ی که هه‌ندێک که‌س و کۆمپانیای له دانی باج به‌خشیوه، راگیراون.
سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌کانی حکوومەتیش مەسروور بارزانی رایگه‌یاند: که له رێگه‌ی کۆنتڕۆڵیکی ناوه‌ندییه‌وه چاودێری خه‌رجییه‌کان ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیاببنه‌وه که به شێوه‌یێکی درووست خه‌رج ده‌کرێن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم له وتاره‌که‌یدا باسی له شهفافهتی داهاته‌کان کرد و رایگه‌یاند: ئێستا هاووڵاتیان ده‌توانن بزانن داهاتی نه‌وت و داهاته ناوخۆییه‌کان چه‌نده و له چی خه‌رج ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یێکی شه‌فافمان بۆ خستنه‌ڕووی داهاتی سامانه سرووشتییه‌کان خستووه‌ته‌ڕوو.
تایبه‌ت به پرسی گه‌نده‌ڵی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته رایگه‌یاند، چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی هیچ که‌س و لایه‌نێک ناکه‌م و خۆم رژدم له‌سه‌ر ئه‌و کاره، ئێستا که‌شێکی له بار‌مان هێناوه‌ته ئارا که چیدیکه گه‌نده‌ڵی تێیدا گه‌شه ناکات.
سه‌رۆکی حکوومەت له گوتاره‌که‌یدا، تایبه‌ت به پرسی به‌رتیل که یه‌کێکه له پرسه هه‌ستیاره‌کان و په‌یوه‌ندیدار به گه‌نده‌ڵی، دووپاتی له‌وه کرده‌وه، کار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کراوه و به‌هۆی به‌رتیلدان و به‌رتیل وه‌رگرتن له دامه‌زراوه‌کانی حکوومەت، چه‌ندین که‌یس دراونه‌ته دادگا، هاوکات سه‌دان فه‌رمانبه‌ریش وههمیش له لیسته‌کاندا پاککراونه‌ته‌وه.
مەسروور بارزانی، له گوتاره‌که‌یدا جه‌حتی له چاکسازی کرده‌و و رایگه‌یاند، له یه‌که‌م بڕگه‌ی کارنامه‌ی کابینه‌ی نۆیه‌م حکوومەت که پێشکه‌شی په‌رله‌مان کراوه، په‌یوه‌یست بوو به چاکسازی، ئاشکراشی کرد، ئێستا لێژنه‌یێکی باڵامان پێکهێناوه بۆ ئاماده‌کردنی یاسای چاکسازی، ئێستاش پرۆژه یاساکه ئاماده‌یه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بکرێت.
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رووتینیش، سه‌رۆکی حکوومەت رایگه‌یاند، داوایان له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کانی حکوومەت کردووه بۆ ئاسانکاری هاووڵاتیان بیرۆکراسی که‌م بکرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، که ئێستا به ئه‌لیکترۆنی کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان ده‌ستیپێکردووه و ٥٠%ی ته‌واوبووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان بگات، له ئێستاشدا چه‌ند دهروازەیێکی سنوورییان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به یه‌که‌وه به ستووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی باشترکردنی جووڵه‌ی بازرگانی و کۆکردنه‌وه‌ی گومرگ.
روونیشی کرده‌وه، هه‌وڵدراوه خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان له سه‌نته‌ری پارێزگاکان کۆنه‌کرێته‌وه و به‌شێک له‌و خزمه‌تگوزارییانه بگه‌یه‌نرێنه قه‌زاکانیش، بۆ نموونه ده‌رهێنانی پاسپۆرت، ئه‌وه‌ش کات و سامانی هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له پرسی چاکسازی له ریزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دووپاتی له‌وه کرده‌وه، وڵاتانی هاوپه‌یمانی به‌رده‌وامن له راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه و له ماوه‌ی ١٠٠ رۆژی رابردووش‌دا، ده‌ستکراوه به چاکسازی له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه.
مەسروور بارزانی له گوتاره‌که‌یدا دووپاتی له‌وه کرده‌وه، چاکسازی له ریزه‌کانی پێشمه‌رگه ئامانجێکی گرنگی کابینه‌ی نۆیه‌مه و گوتی: شایه‌تی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌م که چۆن له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه به‌رگریان له کوردستان کردووه.
تایبه‌ت به پرسی وه‌به‌رهێنان که پرسێکی گرنگه بۆ پێشخستنی وڵات، سه‌رۆکی حکوومەت رایگه‌یاند، خه‌ریکی ئه‌وه‌ن یاسایه‌کی نوێ ده‌ربکه‌ن، که زه‌مینه بۆ وه‌به‌رهێنان خۆشتر و له‌بارتر ده‌کات، به گوێره‌ی یاساکه‌ش وه‌به‌رهێنان به پێی پێداویستی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
نموونه‌شی به که‌رتی کشتوکاڵ هێنایه‌وه، که پێشتر ته‌نها به رێژه‌ی ٢% وه‌به‌رهێنان له‌و که‌رته‌دا کراوه، ئێستاش خه‌ڵکێکی زۆر ده‌یانه‌وێت وه‌ربه‌هێنان له هه‌رێمی کوردستاندا بکه‌ن، ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین له چوارچێوه‌ی یاسادا ئاسانکارییان بۆ بکه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیسته‌می تاک په‌نجه‌ره‌یی په‌یڕه‌وده‌که‌ین.
له باسی ژێرخانی ئابووریشدا، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، گرنگیان به پرۆژه ستراتیژییه‌کان داوه، له‌وانه ١١ به‌نداو، ٣ سایلۆ له هه‌ولێر، دهۆک و گه‌رمیان، که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاسایشی ئاو و خۆراک ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ٣٣ ملیار دیناریشیان بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کردووه.
سه‌رۆکی حکوومەت له گوتاره‌که‌یدا جه‌ختی له هه‌مه‌جۆرکردنی سه‌رچاوه‌کانی داهات کرده‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، که‌رتی کشتوکاڵیشی وه‌ک نموونه هێنایه‌وه و رایگه‌یاند، ده‌کرێ گرنگیس زیاتر به‌و کرته بدرێت و وابکه‌ین هه‌رێمی کوردستان ببێته سه‌به‌ته‌ی خۆراکی عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌ش.
دووپاتی له‌وه‌ش کرده‌وه، حکوومەتی هه‌رێم هاوکاری که‌رتی کشتوکاڵ و جووتیارانیش بووه، به‌تایبه‌تیش له درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کان به حکوومەت، بۆ ئه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر جووتیاران درووست نه‌بێت.
له گوتاره‌که‌یدا باسی له‌وه‌شکرد، که وه‌ک حکوومەت پلانیان بۆ زیادکردنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه هه‌یه و گوتی: “هه‌میشه جه‌ختم له هاندانی وه‌به‌رهێنان له که‌رتی کشتوکاڵدا کردووه‌ته‌وه”.
له باره‌ی که‌رتی کاره‌با که یه‌کێکه له خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیران رایگه‌یاند، هاووڵاتیان له‌و کرته نیگه‌رانن، ئێستا بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با که‌متر پشت به گازوایلی ده‌ره‌کی ده‌به‌ستن و زیاتر گازی سرووشتی ناوخۆ به‌کارده‌هێنرێت، به‌و هۆیه‌ش نزیکه‌ی یه‌ک ملیار دۆلار ساڵانه له تێچووی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با که‌م بووه‌ته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شکرده‌وه، که‌رتی کاره‌با پێویسته به پێداچوونه‌وه هه‌یه و ئێمه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین که‌مترین ته‌زووی کاره‌با به‌فیڕۆبچێت.
سه‌باره‌ت به که‌رتی په‌روه‌رده‌ش، له گوتاره‌که‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کرد، که له نزیکه‌وه ئاگاداره و قوتابخانه‌کان له ره‌وشێکی باش‌دا نین، سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌کم کردووه و ده‌زانم و گرفتی زۆریان هه‌یه. ژماره‌یه‌کی زۆری قوتابی له یه‌ک پۆلدا ده‌خوێنن و قوتابخانه هه‌یه رۆژانه سێ شیفت ده‌وامی تێدا ده‌کرێت.
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه‌ش سه‌رۆکی حکوومەت رایگه‌یاند، که بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ درووست‌کردنی قوتابخانه ته‌رخان کردووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خزمه‌تگوزارییه په‌روه‌رده‌ییه‌کان ده‌که‌نه ئه‌لیکترۆنی و مامۆستا و قوتابیان به رێگه‌ی ئه‌لیکترۆنی به یه‌که‌وه ده‌به‌سته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی روونتریان به یه‌که‌وه هه‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیران جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه، داهاتووی منداڵه‌کانمان به خوێندن و په‌روه‌رده به‌نده و گرنگییه‌کی تایبه‌ت به‌و که‌رته ده‌ده‌ن، هاوکات چاوه‌ڕوانیان له خاوه‌نکار و کۆمپانیا خۆماڵییه‌کان هه‌یه هاوکاری زیاتری که‌رتی په‌روه‌رده بکه‌ن، له هه‌ڵمه‌تی درووست‌کردنی قوتابخانه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان.
سه‌رۆکی حکوومەت دووپاتی له ئامانجه‌کانی حکوومەت کرده‌وه، له گرنگیدان به که‌سوکاری شه‌هیدان و ئاشکرای کرد، بڕیاری خه‌رجکردنی هاوکارییه‌ک دراوه بۆ که‌سوکاری شه‌هیدان شه‌ڕی دژی داعش و له پشتیوانی کردنی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانیش ئاسایش به‌رده‌وام ده‌بین.
سه‌رۆکی حکوومەت باس جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، هەرچەندە لە سەد ڕۆژی کارکردنماندا دەسکەوتی باش بەدەست هاتوون, بەڵام هێشتا کاری زۆرمان لە پێشە. تا ئێستا دامودەزگاکانی حکومەت لە ئاستی ویستی ئێمەدا چالاک و بەرهەمدار نین، دەکرێ زۆر کاراتر و بەرهەمدارتر، توانا مرۆڤی و ماددیەکانمان بەکار بهێنین.
له گوتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی حکوومەت راشیگه‌یاند، خۆشبەختانە کەشێکی لە بار‌مان ڕەخساندووە کە هەماهەنگییەکی باش لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی و دەستە سەربەخۆکان هەیە. ئەمەش کاریگەری ئەرێنی هەبووە لە سەر بەرەوپێشچوونی پرۆسە یاسایی و کارگێڕییەکان، لە ناو هەرێمی کوردستاندا.
دووپاتی له‌وه‌ش کرده‌وه، حکوومەتی هەرێم هی هەموو هاووڵاتیانە، بە تەنیا هی تاکە کەسێک و یان چەند حیزبێک نییە، بۆیە چاوەڕوانین هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە بەهێزکردنی ئەم حکومەتە پاڵپشتمان بن. لە کارە باشەکان هاندەرمان بن و هەڵەکانمان بۆ دەستنیشان بکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment