بەهۆی هێرشی داعشەوە لە ناحیەی گوڵاڵە 5 ئەندامی پۆلیسی فیدراڵ بریندار بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش، هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەی گوڵاڵە و لە ئەنجامدا چوار پۆلیس بریندار بوون.

کوردپرێس:

شەوی هەینی 6-12-2019 چەکدارانی داعش لە دۆڵی عەوسەچ لە نێوان گوڵاڵە و سەعدیە هێرشیان کردە سەر پۆلیسی فیدراڵی.

هاوکات خەلیل خوداداد، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە گوڵاڵە لەمیانی لێدوانێکیدا بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "چەکدارانی داعش ئەمشەو هەینی هێرشیان کردە سەر بنکەیێکی پۆلیسی فریاکەوتن لە دەروازەی گوڵاڵە، بەو هۆیەوە پێنج پۆلیسی بنکەکە بریندار بوون".

ناوبراو ئەوەشی ڕوون کردەوە " داعش شێوازی هێرشەکانی گۆڕیوە، سەرەتا هاوەن ئاڕاستەی ئەو شوێنە دەکات کە هێرشی بۆ دەبات و دەیانشڵەژێنێت، دوابەدوای ئەوە پەلامارەکانی دەست پێدەکات".

بەپێی ڕاگەیێندراوی تەلەڤزیۆنی ڕووداو، پۆلیسی فیدراڵی داوای لە سوپای عێراق کرد فڕۆکە بەکاربهێنن، چوونکە لە کامێراکانی چاودێریی حەشدی شەعبییەوە جموجوڵێکی زۆریان لەناو باخەکانی شێخ باوە و لە چواردەوری گوڵاڵە بینیبوو.

هەروەهاش ڕووداو ڕایگەیاد سوپای عێراق هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ناردە ئاسمانی ناوچەکە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە.

News Code 96774

Your Comment

You are replying to: .
captcha